کارنڤاڵه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت
Carnival as society by Per Herngren, 2011
گێرت نیلسۆنی Gert Nilson سۆسیۆلۆژ نیشان ده‌دا که‌چۆن کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ته‌نیا له‌کۆمه‌ڵگای فیۆدالیسم دانه‌بڕان به‌ڵکوو کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به‌خۆیان پێکهێنا. من بۆ خۆم که‌له‌هامارکوله(سوید) ده‌ژیم له‌دوایین حه‌وتووی مانگی گوڵاندا سێ ڕۆژ پشوو وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه‌له‌کۆنترین کارنڤاڵی سویددا به‌شداری بکه‌م.
ئه‌م کارنه‌ڤاڵه‌به‌کارنه‌ڤاڵی هامارکوله‌به‌نێوبانگه. کاتێک من بۆ یه‌که‌م جار له‌م کارنڤاڵه‌دا به‌شداریم کرد، ساڵه‌کانی حه‌فتا بوو و من گه‌نج بووم. چه‌ند ساڵ دواتر له‌هه‌شتاکاندا زۆر پێشتر له‌کاتی ده‌سپێکی کارنه‌ڤاڵ له‌مانگی فێڤریه‌دا زانیمان که‌گرووپی شیلی لیندۆ Chile Lindo و گرووپه‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌بولیڤیا به‌جلووبه‌رگی هه‌رێمی خۆیانه‌وه‌له‌مه‌یدان و باغچه‌کانی هامارکوله‌خه‌رێکی پرۆڤه‌و ڕاهێنان بۆ به‌شداری له‌کارنه‌ڤاڵدا بوون. بۆ من هه‌ر ئه‌و ده‌م کارنه‌ڤاڵ له‌مانگی فێڤرییه‌وه‌ده‌ستی پێ‌کردبوو و له‌مانگی ئه‌ڤریلدا به‌توندی به‌رده‌وام بوو. له‌هاوینی هامارکوله‌دا که‌زۆر که‌س بێکاره‌و پشووی قوتابخانه‌ی هه‌یه‌چه‌له‌وه‌باشتر و گرفت چییه‌که‌کارنه‌ڤاڵ له‌هه‌موو هاوێندا درێژه‌ی نه‌بێت؟
به‌پێی گێرت نیلسۆن کاتێک له‌سه‌ده‌ی حه‌فده‌هه‌مدا، باروودۆخی ئابووری ڤێندیک له‌ئیتالیا باش بوو زۆر جار کارنه‌ڤاڵ بۆ ماوه‌ی نیو ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو. هه‌م بۆ چینی سه‌ره‌وه‌و هه‌م بۆ چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌هه‌لوومه‌رجی باشی ئابووری که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. کۆمه‌ڵگای کارنەڤاڵی ده‌کرێ وه‌ک کۆمه‌ڵگای فیۆدالی، بوروژوای و کۆمه‌ڵگای سارد به‌راورد بکرێ. ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌شان به‌شانی یه‌کتری هه‌موو تێکڕا له‌نێو سندووقی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای فیۆدالیدا ده‌ژیان.
ژیانی کارنه‌ڤالی جیهانێکی تایبه‌ت که‌جیاواز بوو له‌کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و جیهانی سارد به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌هیرارشی و ڕوانینه‌دووره‌کانی پێکهێنابوو. کارنه‌ڤال جیهانێکی دیکه‌ی به‌تایبه‌تمه‌ندی ئازادی، هاوبه‌شییه‌تی، یه‌کسانی و پڕوزه‌یی که‌هه‌موو جۆره‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک بوو له‌دژی ڕاوه‌ستان، قه‌تیسماوی و کۆنه‌خوازی کۆمه‌ڵگای فیۆدالی هێنابووه‌ئاراوه. له‌کارنەڤاڵه‌کاندا خه‌ڵکی به‌یه‌کسانی و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیرارشی ته‌مه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ندی، پێشه‌و چین و توێژ هه‌ڵسووکه‌وتیان ده‌کرد و ده‌جووڵانه‌وه.
کارنه‌ڤاڵه‌کان کۆمه‌ڵگای شۆڕشگیڕی داده‌مه‌رزێنن
کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌سێنێکدا بۆ چینێکی تایبه‌ت که‌له‌ودا جیاوازی ته‌واو له‌نێوان نمایشکار و چاولێکه‌راندا هه‌بوو، به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوون. له‌کارنه‌ڤاڵه‌کاندا هه‌موو وەکیه‌ک به‌شدار ده‌بوون و هه‌موو له‌به‌رانبه‌ر یاسا و ڕێسای کارنه‌ڤاڵدا یه‌کسان بوون. کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌ڕاستیدا بۆ کاتی پشوو و حه‌سانه‌وه‌دوای زه‌حمه‌تییه‌کانی کار ساز نه‌ده‌بوون و وه‌ک ڕۆژی ئیمڕۆ که‌جێژنه‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌ڕێده‌خرێن. به‌ڵکوو کارنه‌ڤاڵه‌کان بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجێکی ئیده‌ئال وه‌ڕێده‌خران، ئه‌ویش گۆڕان بوو.
کارنه‌ڤاڵه‌کان نیشانه‌ی پرسیار و پرسی گۆڕانی له‌کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌مدا که‌له‌ودا ڕاستی مانای ده‌سه‌ڵات و ئاکتۆریته‌بوو، هێنایه‌گۆڕێ. به‌پێی گێرت نیلسۆن له‌نمایشێکی گرینگ و دووپاتکراوه‌له‌کارنه‌ڤاڵدا لابردن و وه‌لانانی سیمبۆلیکی پادشای کارنه‌ڤاڵ بوو. له‌کارنه‌ڤاڵدا وێنه‌ی گۆڕانه‌کان هه‌موو چه‌شنه‌و زۆر جاریش پارادۆکساڵ بوون. له‌کارنه‌ڤاڵدا به‌رزی و نه‌وی، ئاوه‌ز و شێتی و دامه‌زران و ڕووخان تێکهه‌ڵکێشی یه‌کتری ده‌بوون.
له‌کارنه‌ڤاڵدا ژێنده‌ریش سه‌ریهه‌ڵدا، پیاوان له‌جلی ژناندا و ژنان له‌جلی پیاواندا نمایشیان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت له‌کارنه‌ڤاڵدا مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیش ده‌هاته‌گۆرێ؛ قه‌شه‌له‌جلی سواڵکه‌ر و هه‌ژار له‌جلی ده‌وڵه‌مه‌ندا خۆیان نمایش ده‌کرد. ڕاسته‌ئه‌مه‌هیرارشی کلێسه، یان کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و سیسته‌می کاپیتالیستی سه‌روژێر نه‌کرد به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵ گۆڕنیه‌وه‌له‌کارنه‌ڤاڵدا له‌خۆیدا نمایشێکی پرۆتێستۆیی بوو له‌دژی کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌م.
ئه‌مه‌له‌هه‌مانکاتدا به‌و مانایه‌نییه‌که‌کۆمه‌ڵگای کارنه‌ڤاڵی بوو شوێنێکی به‌رهه‌ڵستکاری دژکرده‌وه‌یی له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی دیکه. کارنه‌ڤاڵ له‌خۆیدا شتێکی نه‌رێنی نییه‌و دیارده‌یه‌کی خوڵقێنه‌رانه‌ی ئه‌رێنی بوو. له‌کارنه‌ڤاڵدا خه‌ڵکی شیوه‌ژیانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو خۆیان له‌به‌رانبه‌ر و دژی کۆمه‌ڵگای دیکه‌دانه‌ده‌نا. کارنه‌ڤاڵ زۆرتر پرۆئاکتیڤ بوو هه‌تا دژکرده‌وه‌و ریاکسیۆن، پاشبه‌رهه‌ڵستکاری بوو هه‌تا به‌رهه‌ڵستکاری.
زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه‌هه‌تا به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی و کاریگه‌ری
کارنه‌ڤاڵ له‌نێوخۆ و به‌تێکه‌ڵکێشی جووڵانه‌وه و پراکتیکه‌کانی خۆیی به‌ڕاهێنان و لاسایکردنه‌وه و ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوکردنه‌وه‌پێشکه‌وت. سۆسیۆلۆژی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م گابریه‌ل تارد ئه‌مه‌ی وه‌ک زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه