Kurdish: Nonlinear resistance ڕوانگه‌ی تیۆری ناخه‌تی

by Per Herngren, 2011
Translated to Kurdish 2011 by Siawash Goudarzi

Contact Siawash Goudarzi for publishing this texts or for organizing trainings or seminars on civil disobedience and nonviolence siawash.goudarzi(at)gmail.com

ڕوانگه‌ی تیۆری ناخه‌تی

Nonlinear resistance by Per Herngren

تیۆرییه‌ناخه‌تییه‌کان سروشت و گۆڕانه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان به‌هۆی یه‌ک یان چه‌ند هۆکاره‌وه‌ڕوون ده‌که‌نه‌وه‌. ناسراوترین هۆکار له‌م پێوه‌ندییه‌دا میکانیکه‌. ئه‌مه‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌داده‌نێ.

ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌نیا چه‌ند هۆکارێکی به‌ده‌گمه‌ن له‌به‌ر چاو بگیردرێن، پێی ده‌وترێ رێدوکسیۆنیزم. له‌سایکۆلۆژی، کۆمه‌ڵناسی، تیۆریگه‌لی ئابووری و سیاسی وه‌ک باوه‌بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئاڵووگۆڕه‌کان له‌ڕوانگه‌ی خه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ. لێره‌دا کێشه‌یه‌ک، پرسیارێک له‌ته‌واوه‌تی خۆیدا له‌ڕێگای ڕێسا و پره‌نسیپه‌هۆکارییه‌کانه‌وه‌ڕوون ده‌کرێته‌وه‌. ته‌نانه‌ت چالاکییه‌سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ڕوانگه‌خه‌تییه‌باوه‌له‌سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردی کۆمه‌ڵگا داڕێژراون،  وه‌ک نموونە زانیاری، بیروڕای گشتی ده‌رووژێنێ و بیروڕای گشتیش به‌نۆره‌ی خۆی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت داده‌نێ.

ڕوانگه‌ی ناخه‌تی ناکرێ چوارچێوه‌ی بۆ دیاری بکرێ. ناخه‌تی و (پێچه‌ڵپێچی) یان (کۆمپلیسیته)‌له‌هێندێک لایه‌نه‌وه‌ده‌کرێ وه‌ک هاوتای تیۆری پێچه‌ڵپێچی و تیۆری گێژاو (کاوس) دابنرێ. لێره‌دا بێجگه‌له‌تیۆرییه‌کانی پێچه‌ڵپێچی و گێژاو چه‌ند نواندنێکی دیکه‌ی ناخه‌تی ئاماژه‌پێده‌که‌م که‌له‌م تیۆرییانه‌زۆر زیاتر پێچه‌ڵپێچترن هه‌تا نواندنه‌کانی من، به‌ڵام که‌تۆ توانیت تیۆرییه‌کی پێچه‌ڵپێچی به‌سانایی نیشان بده‌ی و بیخه‌یته‌به‌ر ده‌ست ئه‌وه‌ئه‌و ده‌م توانیوه‌ته‌به‌سه‌ر ئه‌و پێچه‌ڵپێچییه‌دا زاڵ بی و تێیبگه‌ی.

نواندنه‌ناخه‌تییه‌جیاوازه‌کان:

له‌بیرکردنه‌وه‌ی دیالکتیکیدا کێشه‌و جیاوازییه‌چاوه‌ڕوانه‌کراوه‌کان به‌شێوه‌ی چۆنایه‌تی له‌سه‌ریه‌ککۆوەبوو پێکدێن؛ هه‌تا به‌ره‌و پله‌ی سه‌ره‌وه‌تر بڕۆی، کێشه‌و جیاوازی نوێ په‌یدا ده‌بن. چۆنایه‌تی له‌سه‌ریه‌ککۆوەبوو به‌و مانایه‌یه‌که‌پله‌یه‌کی له‌سه‌رووتر ناکرێ و نابێ به‌پێی پره‌نسیپی هۆکاریی له‌پله‌یه‌کی له‌خواره‌وه‌تر هه‌ڵێنجێندرێ. پله‌ی له‌سه‌رووتر هه‌وێنی کێشه‌و جیاوازییه‌نوێیه‌کانه‌و هه‌ر به‌و پێیه‌ش نه‌چاوه‌ڕووانکراو.

له‌سایبرنێتیک و سیسته‌م تیۆری ئه‌و ڕوانگه‌هه‌یه‌که‌هه‌ر چه‌شنه‌هه‌ڵسووکه‌وتێک ده‌بێته‌هۆی شیانی هه‌ڵسووکه‌وتی نوێی دیکه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی فره‌چه‌شن که‌ئه‌مه‌ش له‌نۆره‌ی خۆیدا شیان و فره‌چه‌شنی نوێی دیکه‌پێکدێنێ. ته‌نانه‌ت له‌جیهانێکی یه‌کجار زۆر به‌رته‌سکی بۆ نموونه‌مه‌یدانی ته‌خته‌ی شه‌تره‌نجێکدا، ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسووکه‌وت ده‌بێته‌هۆی شیانی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر شیان و هه‌ڵسووکه‌وتی یه‌ک له‌دوای یه‌کی دیکه‌دا‌، لێره‌دایه‌سیسته‌م په‌یدا ده‌بێ. سیسته‌م له‌به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌خێراکاندا خۆی ده‌پارێزێ و هاوکات خۆی له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی جوێ ده‌کاته‌وه‌. به‌مه‌ش سیسته‌م جارێکی دیکه‌خۆی وه‌به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌به‌نواندن و شیانه‌کانی خۆی. ئه‌مه‌پێی ده‌گوترێ “خۆ دووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ یان” autopoiesis. سیسته‌م له‌جیهانێکی چاوه‌ڕوواننه‌کراو و ‌پێشبینینه‌کراو خۆی دووباره‌ساکار‌ده‌کاته‌وه‌.

بێجگه‌له‌وه‌سیسته‌م خۆی له‌دژی جیهانی ده‌ره‌وه‌و پێشهاته‌چاوه‌ڕوواننه‌کراوه‌کان ده‌پارێزێ هاوکات خۆیشی له‌دژی کاریگه‌ری سیسته‌مه‌کانی دیکه‌ده‌پارێزێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و نوانده‌خه‌تییه‌که‌سیسته‌مێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌مێکی دیکه‌داده‌نێ، له‌نێو ده‌چێ. سیسته‌مه‌کان ده‌توانن بچنه‌نێو یه‌کترییه‌وه‌و شه‌رت و مه‌رجی بوونی یه‌کتری بخه‌نه‌ژێر پرسیار به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌جۆرێک کاریگه‌ری یان باڵاده‌ستی، به‌شێوه‌‌ی چاوه‌ڕووانکرا له‌سه‌ر یه‌ک دابنێن.

کاتێک من به‌هۆی به‌له‌مێکی “ئالبین ڤێگا” له‌بوهویسله‌ن (هه‌رێمێکه‌له‌سوید) پاڕوو لێده‌ده‌م، جه‌وجێ نییه‌که‌حه‌تمه‌ن به‌و لایه‌دا با دێت بڕۆم، وه‌ک تۆپێکی مه‌له‌با بمبا. به‌پاڕوولێدانێکی چه‌ند لایه‌نه‌و جیاواز ده‌توانم که‌ڵک له‌پێچه‌ڵپێچی یان کۆمپلیسیته‌ی با وه‌ربگرم و ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی باش پاڕوو لێبده‌م و بڕۆم. من ده‌توانم له‌بیۆرکئۆ بچم بۆ ئوروست به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌م به‌وه‌ی که‌با له‌کامه‌لایه‌وه‌دێ. …

به‌پێی سیسته‌می تیۆری ناکرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بکرێ که‌به‌رهه‌ڵستکاری، یان هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆری دیکه‌ی سیاسی ده‌توانێ کاریگه‌ری به‌رچاو له‌‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دابنێ. هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م به‌رهه‌ڵستکاری هه‌ر کامه‌له‌‌سیسته‌می خۆسازکه‌ری خۆیانه‌وه‌سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و هه‌ر کامه‌ش له‌کاریگه‌ری یه‌کتری خۆیان ده‌پارێزن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌په‌سه‌ند بکه‌ین که‌سیسته‌م تیۆری ڕاسته‌ده‌بێ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند بکه‌ین که‌ئاڵووگۆڕی سیاسی له‌ڕێگای دیکه‌جگه‌له‌کاریگه‌ری ئه‌م سیسته‌م بۆ ئه‌و سیسته‌م پێکدێ.

تیۆرییه‌کانی تێگه‌یشتنی وه‌ک نموونه‌هێرمێنۆتیک، تێگه‌یشتنی هۆکاریی ڕوون ناکاته‌وه‌. تێگه‌یشتن له‌ڕێگای ناخه‌تییه‌وه‌تێده‌گه‌یه‌ندرێت. ویلهێلم دیلتی Wilhelm Dilthey که‌لە نێوان ساڵه‌کانی ١٨٣٣- ١٩١١دا ژیاوه‌پێیوایه‌که‌دوالیزمێک له‌نێوان ڕوونکردنه‌وه‌کانی هۆکاریی لە سروشت و تێگەیشتن لە میژوو هەیە. دیلتی لەو باوەڕەدایە کە سروشت خەتیی و هۆکارییە. هەر  له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ده‌بێ ڕوونبکرێتەوەو تێگەیەندرێ. بەڵام مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە تێدەگا لە بەر ئەوەی ئەوان وەک یەکن و کەسێک دەتوانێ بیروهزر و ئەزموونەکانی کەسێکی دیکە بخوێنێتەوە. ئەمە لە خۆیدا دێتێرمینیکی تەواو نییە و هاوکات هۆکاریی خەتیش نییە.

لە لای ویلهێلم دیلتی تێگەیشتن لە مرۆڤەکانی دیکە لایەنی ئیندوڤیدوالیتی تاکییەتی و سایکۆلۆژی هەیە. ئەوە “من” بووم کە لەوی دیکە تێگەیشتم.

پاول ڕیکورPaul Ricoeur بە پێچەوانە تێگەیشتن وەک پێوەندی دەبینێ، تێگەیشتن لە پێوەندی لە گەڵ ئەوی دیکەدا چێ دەبێ. تێگەیشتن، تیگەیشتنی “من” یان سۆبژە نییە، تێگەیشتنی پێوەندییە.

ماوریس مێرلۆ- پۆنتی Maurice Merleau-Ponty لە دوالیسمی نێوان سروشت و مرۆڤ، نێوان زانستی سروشت و زانستی ئینسانی دیتلی خۆی دادەبڕێ.  ماوریس مێرلۆ- پۆنتی هەروەک پاول ڕیکور لەو باوەڕەدایە کە بیرکردنەوە لە نێو سۆبژەدا فرچک ناگرێ. بە پێی ماوریس مێرلۆ- پۆنتی بیرکردنەوە لە جیهاندا پێکدێ. ئێمە پێکەوە هاوڕێ لە گەڵ لەشەکانی دیکە بیردەکەینەوە، ئێمە پێکەوە هاوڕێ لە گەڵ دار و بەرد بیردەکەینەوە. ئەمەش دوالیزم لە نێوەوەو لە دەرەوە لێکهەڵدەوەشێنێ. ئەمە هەروەها ئەو گومانە دەڕەوێنێتەوە کە پێی وایە تێگەیشتنی ناوەکی دەتوانێ جیهانی دەرەوە تێبگا.

گێژاو و پێچەڵپێچی

ویلهێلم دیلتی پێیوایە مرۆڤەکان و مێژوو هەر دوو نادێتێرمێنیستیکن. بەڵام هاوکات ئەو لەو باوەڕەدایە کە سروشت و فیزیک خەتی دێتێرمینیسک و چاوەڕوانکراون. لە تیۆری گێژاودا بەپێچەوانە نەپێشبینیەکراوەکان لە دێترمینیسمەوە سەرچاوە دەگرن. ئەوە دێتێرمینیسمە کە خۆی لە خەتیبوون دادەبڕێ. دێتێرمینیسم وەک پێویستی ناخەتیبوون دەخوڵقێنێ.

نواندە میکانیکە خەتییەکان لە هێزە هۆکارییە ناهاوسەنگەکان لە تیۆری گێژاودا تەنانەت بەرەوخوار دادەکشێن: کردەوە بچووکەکان دەبنە هۆی کاردانەوەی یەکجار گەورە. ناسراوترین لەم بارەوە شەقەی باڵی پەپوولەیەکە کە دەبێتە هۆی پێکهێنانی بورکان لەو بەری گۆیی زەوی. ئەگەر ئەمەش لە سەر بەرهەڵستکاری و هەڵمەتە سیاسییەکان وەڕاست گەڕێ ئیتر ئەمە بە هیچ جۆرێک بەو مانایە نییە کە هەتا خەڵکێکی زۆرتر لە هەڵمەتە سیاسییەکاندا بەشداری بکەن ئەوە کاردانەوەو کاریگەری سیاسی زۆرتری هەیە. هەر لەم ڕوانگەیەوە زۆر باوەڕی باو  بە گرینگی زۆریی و هەڵمەتی بەرفراوان دەڕەوێنەوە.

تیۆری پێچەڵپێچی لە تیۆری گێژاو جیاوازە.  تیۆری پێچەڵپێچی لەوە دەکۆڵیتەوە کە چۆن نەزم و ڕێکی جارێکی دیکە بە هۆی بێنەزمی و ناڕێکی خۆی ڕێکدەخاتەوە. ڕێکی و نەزم پەیوەستە بە ناڕێکی و بێنەزمی، بەڵام ڕێکی لە ناڕێکییەوە پەیدا نابێ و بڕیاری کۆتایی بۆ پێکهێنانی ڕێکی لە ناڕێکییەوە نادرێ.

تیۆری پێچەڵپێچی نیشان دەدا کە چۆن پێوه‌ندییە سادەکان پێچەڵپێچی پێکدێنن. لە ئەنجامی ئەم پێچەڵپێچییەوە زۆر جار سەقامگیری دێتە گۆڕێ. سەقامگیری وەک چۆن لە زۆر تیۆری کۆندا هاتووە هاوکێش نییە وەک باوەڕەکان لە سەر ئیکۆلۆژی و ئێکۆنۆمی هاوکێش. سەقامگرتووی ئەو ناهاوکێشە سەقامگیرانەن، وەک لێشاو و ئاڵووگۆڕەکان. هەربۆیە سەقامگیری هاوسەنگ نییە.

پێوه‌ندییەکان و دووبارەکردنەکان هەم سەقامگرتوویی و هەم ناسەقامگیری و هەم بێنەزمی و هەم نەزم پێکدێنن. کە بێنەزمی له‌خۆیدا شتێکی چاوەڕوواننەکراوە ڕەنگە ڕاست بێت. بەڵام لە هەمانکاتدا نەزم و ڕێکیش وەک چاوەڕوانکراوی هۆکاریی دەبێندرێ. تیۆری پێچەڵپێچی نیشان دەدا کە پێوه‌ندییە لۆژیکە ساناکان دەبنە هۆی سازکردنی دیاردە پێچەڵپێچەکان. باوەڕێکی کۆنی ناخەتی هەیە کە دەبێژێ تەواوەتی شتێک گەورەترە لە کۆی بەشەکانی ئەو شتە. پێچەڵپێچی لەوە بەو لاوە نیشان دەدا کە پێوه‌ندییەکان شتێکی دیکە جگە لە بەشەکان پێکدێنێ. ئەوەی کە ڕوو دەدا ناکرێ تەنیا لە تایبەتمەندی بەشەکانەوە هەڵێنجێندرێ.

تیۆری پێچەڵپێچی هاوکات دەسەلمێنی کە خەتیبوون هەیە وەک لە میکانیکدا بەڵام ناخەتیبوونە کە لە کۆمەڵگا و جیهانی ئێمەدا سەردەستی هەیە. چاوەڕواننەکراوەکان دەکرێ ببن بە چاوەڕووانکراو ڕاست لە نێو چاوەڕواننەکراوییەتییەوە. لە بەر ئەوەی ژماردنە خەتییەکان و لۆژیکەکان بەکار نابرێن لە باتی ئەوە له‌ژماردنە مەزەندەیی کەمپیوترییەکان کەڵک وەردەگیردرێ. ئەمانە نەزمە شیانەکان نیشان دەدەن. پێچەڵپێچی بۆ نموونە لە هەواناسیدا یان لە ناسینی هەڵسووکەوتی ڕەوەکاندا بەکار دەبرێ. ئەوە تەواوەتی نییە کە مەزەندە دەکرێ بەڵکوو پێوه‌ندی و هامووشۆی نێوان بەشەکانە.

کاتێک باسی ناسینی هەڵسووکەوتی ڕەوەیە، تیۆری پێچەڵپێچی ڕوونکردنەوە کۆنەکانی سەروژێر کردووە. ئەوە ڕەوە لە تەواوەتی خۆیدا نییە کە لە سەر هەڵسووکەوت و خووخدەی ئەندامانی نێو ڕەوە کاریگەرە. بەڵکوو لە ئاکامی هەڵسووکەوتی نێوان ئەواندایە کە خودی ڕەوە پەیدا دەبێ. پێوه‌ندییە بچووکە ساناکان دەتوانن هەڵسووکەوتی ڕەوە ڕوون بکەنەوە. وەک نموونە هەر ماسییەکی نێو ڕەوە ماسییەک یان چۆلەکەیەکی نێو پۆلە چۆلەکەیەک پێیخۆشە زۆر لە نزیکی ئەندامانی دیکەی ڕەوە بڕوا، بەڵام نەک ئەوەندە نزیک کە خۆی بەوانی دیکەدا بدا. بە یارمەتی ئەو دوو پێوه‌ندییە لۆژیکە دەکرێ مەزەندەی ئەو دژکردەوەی ئاسکێک بکەین کاتێک لە گەڕانەوە بۆ نێو گەلەکەیدا کە چۆن خۆی لە نێو ئاڵقەی گەلە دەترنجێنێ. کاتێک لە نزیکی گەلە ئاسکێکەوە شتێک ڕوو دەدا بە پێی ئەو دوو پێوه‌ندییە سانا لۆژیکە زنجیرەیەک کاردانەوە ڕوودەدا کە ڕەنگە گەلە ئاسکەکە بە خێرایی بجووڵنەوەو هەڵبێن بەڵام بەو حاڵەشەوە هەموو گەلە پێکەوە دەبن و دەست لە یەکتری بەرنادەن و بە بێ ئەوە بپەڕنە سەر سەروکۆڵی یەکتری پێکەوە دژکردەوە نیشان دەدەن. ڕوونکردنەوە خەتییە کۆنه‌کان بە پێچەوانە وای بۆده‌چوون کە ڕەوە لە تەواوەتی خۆیدا دژکردەوە نیشان دەدا و ئەوە ڕەوەیە کە لە سۆنگەی هەڵسووکەوتی ڕەوە لە تەواوەتی خۆیدا دژکردەوە نیشان دەدا.

ئەمە سەرەتاییەکی کورت بوو بۆ ئەوانەی کە بە بیروباوەڕە ناخەتییەکان ئاشنا نین. ئەمە لە خۆیدا دەکرێ یارمەتیدەری ئەو تێسکتە سەربەخۆیانەی دواتر بێت کە من لەواندا کێشەی جیاواز لە پێوەندی لە گەڵ بەرهەڵستکاری سیاسی ناخەتی و تیۆرییە ناخەتییەکان دەخەمە بەر تاووتوێ کردن.

***

ڕوانگە باوە خەتییەکان بەدوای تایبەتمەندی لە لای ڕێکخراوەکان، هەڵمەتەکان، کولتوورەکان، تاکەکان، کۆمەڵگا یان ماتریا (مادە) دەگەڕێن. گۆڕانی سیاسی لە جیهانێکی خەتیدا لە ژێر کاریگەری ئەو تایبەتمەندییانەدایە.

بە پێچەوانە، ڕوانگەی ناخەتی نیشان دەدا کە تایبەتمەندییەکان لە ئاکامی پێوەندییدا پێکدێن هەتاکوو کاریگەری تاک و تاقانە. سیاسەت ئەوە نییە کە کاریگەری لە سەر شتێک دابنێ بەڵکوو سیاسەت ئەوەیە کە پێوەندییەکان دەگۆڕێ. من لێرەدا هەوڵ دەدەم بە یارمەتی تیۆری پێچەڵپێچی کۆمەڵناسیی جۆن ئوری John Urry نیشان بدەم کە چۆن بەرهەڵستکاری و سیاسەتی ڕادیکاڵ دەتوانێ لە جیهانی ناخەتیشدا جێگە بگرێ.

جۆن ئوڕی لەو باوەڕەدایە کە ئێمە پێویستمان بەو جۆرە کۆمەڵناسی و کۆمەڵگاناسی[1] هەیە کە سیاسەت، کۆمەڵگا و نەزمە جیهانییەکان لە سۆنگەی پێوه‌ندییەکانەوە تێبگا هەتا لە سۆنگەی تەواوەتی و ژمارەیەک تایبەتمەندی نێوخۆیی و کۆمەڵناسی.[2]

ڕێکخراوەکان هەروەک هەموو مەتریایەکی دیکە سەرلەنوێ خۆ وه‌بەرهەم دێننەوەو دەبنە خاوەن تایبەتمەندی نوێ، لە سۆنگەی پێوەندییەکانیان و لێکنزیکبوونەوە لە یەکتری. ئەم پێوەندییانە تایبەتمەندی نوێی وا وەبەرهەم دێنن کە ناکرێ تەنیا لە سۆنگەی تایبەتمەندی بەشەکان ڕوونبکرێنەوە. لە ڕاستیدا ئەمە پێوەندی بە تایبەتمەندیی جیاوازی فرەبەشی شتێکەوە نییە.[3]

بۆ گرووپە بەرهەڵستکار و گرووپە سیاسییەکانی دیکە ئەمە بەو شێوەیە ڕەنگ دەداتەوەو مانا دەدا کە قورسایی کار دەخرێتە سەر کاری نێوخۆیی و ئەمەش دەبێتە بەربەستێک بۆ گەڕانەوەو هەروەها بەتاڵکردنی سیاسەت لە سیاسەت و ناسیاسی کردن. گۆڕانی سیاسی لە کار و هەڵسووکەوتی نێوخۆیی و بڕیاری خۆیی وەبەرهەم نا‌هێندرێ بەڵکوو لە میانەی هاوپەیمانی، هاوکاریی و دژبەری چەند لایەنەوە پێکدێت[4].

دانس و چەند پاتە کردنەوە

بۆ ئەوە هاوپەیمانی و دژبەریکردن لە ڕاستیدا گۆڕانی سیاسی وەدیبێنێ پێویست بە دڵئاواڵایی و ڕاهێنان و چەند پاتەکردنەوە هەیە. لەم ڕوانگەوە بەرهەڵستکاری و سیاسەت شێوازێکن لە دانس (هەڵپەڕکێ).[5]

ئەو گرووپە بەرهەڵستکارییەی کە قورسایی کارەکەی دەخاتە سەر ئەوە کە کاریگەری لە سەر حکوومەت، بیرووڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی دیکە دابنێ، ئەوە خۆی خۆی بێ ئامانج دەکا. کەرەستە بێ ئامانجەکان ناکێشرێنە ڕاهێنان و چەندپاته‌کردنەوە. کاریگەری هەڵمەتی وا هیچ گۆڕانێک لە گەڵ خۆی ناهێنێ بێجگە لە پێوه‌ندییە خەتییە ساناکان کە ناگەنە ئاستی پێچەڵپێچی و کۆمپلێکس. ئەمە وەک نموونەی ئەو لاشانە زیادییانەن کە لە قەراغی پردەکانەوە ساز دەکرێن بۆ ئەوە تەنیا باری ئاسایشیی چوونی پاسکیلەکان دەستەبەر بکەن. کاریگەری سیاسی باوەڕێکی خەتییە. بەڵام ناکرێ ئەم باوەڕە لە بنەوە فڕێ بدرێ. هێندێک جار لە کات و وەختی تایبەتدا بەکەڵکە ئەویش لە ژمارەیەک پێوه‌ندی سانا و خەتیدا کە ناخەتی و پێچەڵپێچی ناتوانێ ئامانجی خۆی بپێکێ.

ئەگەر کاریگەری سیاسی لە کات وساتی تایبەتدا بێتە گۆڕێ ئەوە دەبێ تێفکرینەوە و ڕامان لە سەر کاروباری سیاسی بکرێ. ڕوانگەیەکی ناخەتی سیاسی بە هۆی خودی ئاڵووگۆڕەوە ئاڵووگۆڕ پێکدێنێ. ئەو گرووپ یان ڕێکخراوەیە کە دەیهەوێ ئاڵووگۆڕ بکا دەبێ پێش لە هەموو شتێک ئاڵووگۆڕ بە سەر خۆیدا بکا. بێجگە لەوە دەبێ ئەم ئاڵووگۆڕە پێکهاتووە جێگەو شوێنی دیکەی ئاڵووگۆر وێرای گرووپ و ڕێکخراوەکانی دیکە پێکبێنێ[6].

کەوابوو گۆڕانی سیاسی لە خۆیدا شێوازێک لە هەڵپەرکێیە کە لەودا بە هۆی گوێڕایەڵی و دڵئاواڵایی لە ڕیتم، ڕا‌هێنان و چەندپاتەکردنەوەیەکدا لە گەڵ کەسانی دیکە و بەهاوکاری یەکتری وەدیدێت[7].

بە بێ گوێڕایەڵی و دڵئاواڵایی زەحمەتە بەرهەڵستکاری پەیدا ببێ، قایم ببێ و بکەوێتە ناو ڕیتم و ڕا‌هێنان. بەو پێیە سیاسەت مانای ڕاهێنان، چەند پاتەکردنەوە پێکەوەیی کەسەکان لە گەڵ یەکتری دەدا. فێربوونی ڕیتم و چەند پاتەکردنەوەش کاتی دەوێ و پێویستی بە پرۆڤەکردنی هاوبەش هەیە.

بەرهەڵستکاری و کاری سیاسی بە هۆی تیۆری کۆمەڵگایی ناخەتی جۆن ئوری دەکرێ ڕوونبکرێنەوە بەهەمان شێوە دەوڵەتەکان، ئەنیستیتۆکان و شەریکەکانی پێ ڕووندەکرێتەوە. لەو سۆنگەوە ڕوانگەی ناخەتی یەکگرتووی ڕێکخراوەیی، هاوکاری یان داڕمان؛ لە نەزمی کۆمەڵگایی و گۆڕانی سیاسی؛ لە دەسەڵات و بەرهەڵستکاری لە شێوازێکی سیمتریکدا. ئەوانە پەیدابوون یان نەبوونیان لە  سۆنگەی پێوه‌ندیی و ڕیتمەکانیان دەخوێندرێنەوەو تێگەیشتنینان بۆ ساز دەبێ. دەوڵەتەکان و شەریکە کاپیتالیستییەکان دەکەونە نێو ڕیتمێکی ئاواو خۆ قایم دەکەن. پرسیارەکە ئەوەیە کامە ڕیتمە کە وەک کارێکی ڕادیکاڵی سیاسی خۆی دەخاتە نێو ئەم کایەوەو دەبێتە هۆی قایمکردن و جێگەگرتن. ئاڵووگۆڕ چۆن پێکدێ؟

***

لە حاڵەتێکدا ئەگەر باوەڕمان وایە کە ڕوانگە خەتییەکان لە سەر ئاڵووگۆڕە سیاسییەکان لە سۆنگەی کاریگەرییەوە پێکدێن، ئەوە پێویستمان بە ڕوونکردنەوەی باشتر هەیە. تیۆرییه‌ناخه‌تییه‌کان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌چاوه‌ڕووانکراوه‌کان ئه‌وه‌نیشان ده‌دەن که‌ڕه‌هه‌ندی ئاڵووگۆڕه‌کان به‌ره‌و لای پێچه‌وانه‌ی ده‌ڕوا ئه‌مه‌ش ڕاست به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌که‌له‌سه‌ر کاریگه‌ریی سیاسی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ ڕه‌هه‌ندی ئاڵووگۆڕه‌کان به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێ هه‌تاکوو به‌سه‌ریدا بازبدا.

ئه‌وه‌ی که‌کارل مارکس له‌ساڵی ١٨٤٥دا له‌ڕه‌خنه‌که‌ی له‌سه‌ر فاورباخ ناوی نا ماتریالیسمی ڕه‌هه‌ندی یان ڤۆلگه‌ر ماتریالیزم من ناوی ده‌نێم پاڵپێوه‌نان به‌ڕوانگه‌کان. ئه‌وان وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌که‌جیهانیش وه‌ک تۆپه‌کانی بیلیارد ده‌سووڕێ. به‌پێی ڕاده‌ی هێزی هه‌ڵمه‌ته‌کان، ڕاده‌ی کاریگه‌ریش له‌ده‌وره‌به‌ردا پێکدێت. هه‌تا هێز له‌هه‌ڵمه‌تدا به‌رفره‌بێت ئه‌وه‌کاریگه‌ری قورستره‌.

زۆر ڕوانگه‌ی پاڵپێوه‌نانی جیاواز له‌سه‌ر گۆڕانه‌سیاسییه‌کان هه‌یه‌: هه‌ڵمه‌تی پان و به‌رفراوان کاریگه‌ری قورستری له‌هه‌ڵمه‌تی بچووک هه‌یه‌. زێده‌بوونی زانیاری ده‌بێته‌هۆی باشتر بڕیاردان هه‌م لای تاک و هه‌م لای بڕیاربه‌ده‌ستانیش. له‌سه‌ره‌وه‌بوونی هوشیاری سیاسی ده‌بێته‌هۆی باشتربوونی هه‌ڵسووکه‌وته‌کان. بیروڕای گشتی و چێکردنی بیرووڕای گشتی ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر حکوومه‌ت و پارلمان دابنێن که‌بڕیاری باشتر بده‌ن. له‌نێو چه‌پدا ئه‌و ڕوانگه‌هه‌یه‌که‌ئاژیتاسیۆن ده‌بێته‌هۆی وشیاری زیاتری چینایه‌تی که‌ئه‌مه‌ش له‌نۆره‌ی خۆیدا ده‌بێته‌هۆی شۆڕش. به‌رهه‌ڵستکاری و خه‌باتی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی  زۆر جار وه‌ک به‌شێک له‌م ڕوانگه‌پاڵپێوه‌نانانه‌ده‌بینرێ. هه‌ربۆیه‌خه‌باتی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی وه‌ک هێزی کاریگه‌ری له‌کاری سیاسیدا چاوی لێده‌کرێ. ئه‌مه‌به‌و مانایه‌یه‌که‌ڕوانگه‌یه‌کی مێکانیکی له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستکاری هه‌یه‌ڕاست هه‌روه‌ک چۆن له‌گه‌مه‌ی بیلیاردا هه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ خۆ ڕاکێشان له‌باتی پاڵپێوه‌نان

ژماره‌یه‌ک زۆر له‌سۆسیۆلۆژه‌ناخه‌تییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌هێزی ڕاکێشان باشتر ئاڵووگۆڕه‌سیاسییه‌کان هه‌تا کاریگه‌ریی ڕوونتر ده‌که‌نه‌وه‌. ئێمه‌ده‌توانین ئه‌مه‌ناو بنێین ڕوانگه‌له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشانه‌کان. وه‌ک دواتر ده‌مهه‌وێ نیشانی بده‌م هێزی ڕاکێشان رێگه‌وبانی دیکه‌ساز ده‌کا که‌له‌خۆیاندا هێندێک جار ده‌بنه‌هۆی گۆڕانی سیاسی.

ڕوانگه‌ی کاریگه‌ری و پاڵپێوه‌نان ناکرێ به‌ته‌واوه‌تی فڕێ بدرێن. میکانیک زۆر جار له‌کرده‌وه‌ڕۆژانه‌ییه‌کانی ئێمه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌. ئێمه‌تابڵۆکان به‌هۆی بزمار، چه‌کوش و هێز له‌چه‌کوش لێداندا‌هه‌ڵده‌واسین. ئه‌گه‌ر پرد و خانووی به‌رز سازده‌که‌ین ئه‌وه‌ده‌بێ له‌سۆنگه‌ی کارکردی ڕیتمی ناخه‌تی هه‌موو لایه‌نێکی قایم و بتۆڵی له‌به‌رچاو بگرین ده‌نا هه‌ر زوو ده‌ڕووخێن.

هه‌روا له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌تریالی ده‌وربه‌رماندا “کاریگه‌ری” له‌هێندێک کاتی به‌ده‌گمه‌ن له‌پێوه‌ندییه‌سانا و خه‌تییه‌کاندا که‌کێشه‌سیاسییه‌کان پێچه‌ڵپێچ نین ده‌گونجێ.

ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری هێزی ڕاکێشانی قورسایین

من لێره‌دا هه‌م به‌رهه‌ڵستکاری و هه‌م ده‌سه‌ڵات که‌وه‌ک هێزی ڕاکێشانی قورسایی ده‌بینم، تاوتوێ ده‌که‌م. به‌هۆی نه‌بز و ڕیتمه‌کانه‌وه،‌ڕاچڵه‌کان، سه‌رنجڕاکێشان و کاردانه‌وه‌پێکدێ. ئه‌م له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشانه‌ڕێگه‌و بانی جۆراوجۆری دیکه‌بۆ وه‌رسووڕان ده‌کاته‌وه‌.

کۆمه‌ڵگاکان له‌سیسته‌می هه‌تاو ناچن. ئه‌وان له‌سیسته‌می ئه‌ستێره‌کان ده‌چن به‌هه‌زاران ئه‌ستێره‌وه‌یان سیسته‌می هه‌تاوێک به‌هه‌تاوگه‌لێکی زۆره‌وه‌. ئه‌ستێره‌کان به‌سه‌ر ڕێگایه‌کدا به‌ده‌وری هه‌تاودا سووڕ ده‌خۆن هه‌تا ئه‌وه‌دواتر ڕێگای سووڕانه‌وه‌یان بگۆڕن و به‌ده‌وری هه‌تاوێکی دیکه‌دا خول بخۆن یان ئه‌وه‌ته‌نیا به‌ره‌وشوێنی مه‌به‌ستی سوڕان توزقاڵێک بگۆڕدرێ.

ئه‌گه‌ر من ڕاست له‌ماته‌ماتیک تێگه‌یشتبم ده‌کرێ به‌هۆی فۆرموله‌کانه‌وه‌مه‌زه‌نده‌ی ڕێگای جیۆمیتریکی نێوان دوو له‌ش بکرێ. به‌ڵام فۆرموولێکی وا نییه‌که‌مه‌زه‌نده‌ی جیۆمیتریکی وه‌رسووڕانی ڕێگایه‌ک بکا که‌سێ له‌شی تێداهه‌ڵکه‌وتوون. لێره‌دا له‌باتی فۆرموول پێویسته‌چه‌ند جاران حسێبی وه‌ک ئالگورتیم algoritm و simulering سیمۆلێرینگ (دوو مێتۆدی مه‌تماتیک) چه‌ند پاته‌بکرێته‌وه‌. هه‌تا ڕێژه‌ی له‌شه‌کان زۆرتر بن مه‌زه‌نده‌کردنه‌کان زه‌حمه‌تر ده‌بن. ئێمه‌ده‌توانین ئه‌مانه‌ناو بنێین جوڵانه‌وه‌یان ڕێگاوبانه‌سووڕانه‌وه‌ناخه‌تییه‌کان که‌له‌خۆیاندا ناچاوه‌ڕووانکراون و مه‌زه‌نده‌کرنیان زه‌حمه‌ته‌.

کاتێک تووشی “له‌گه‌ڵ خۆ ڕاکێشان” و وه‌رسووڕان له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌بین بڕێک تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بین. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌به‌و هۆیه‌وە بێت که‌ئێمه‌له‌ده‌رسی قوتابخانه‌کۆنه‌کانی ئه‌ستێره‌ناسیدا له‌نێوان رێگاکانی سووڕانه‌وه‌و جیهانی ئه‌ستێره‌کاندا جیاوازیمان داناوه‌. ڕه‌نگه‌کاتێک باشتر له‌کۆمه‌ڵگا بگه‌ین که‌ئێمه‌له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه،‌باسی مولوکوله‌کان و ئه‌تۆمه‌کان بکه‌ین. ڕه‌نگه‌له‌ئافیشی قوتابخانه‌شدا ئه‌وه‌مان دیبێ که‌ته‌نانه‌ت ناوکی ئه‌تۆمه‌کان له‌پێشدا ئه‌و ئه‌ستێرانه‌بوون که‌له‌گه‌ڵ ئه‌لێکترۆکه‌کان له‌سوڕاندا بوون. له‌باتی ئه‌وه‌ناوکی ئه‌تۆمێک وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌ک بکێشرێته‌وه‌جه‌وجێیه‌که‌بیر له‌کێشانی رێگاوبانی دیکه‌ی سووڕانه‌وه‌یی بکرێته‌وه‌. له‌کاتێکی وادا ناوکی ئه‌تۆمه‌کان  کۆگایی و ستاتیستیکی نین. ته‌نانه‌ت ناکرێ وه‌ک ئه‌تۆم (ئه‌وه‌ی که‌لێکجیاناکرێته‌وه‌) ناودێر بکرێن. هه‌روه‌ها مولوکوله‌کان ناکرێ وه‌ک لێگۆ (تیکه‌ی گه‌مه‌، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ریه‌ک داده‌ندرێن) یان تیکه‌مێکانۆ (تیکه‌ی جیاوازی ده‌زگایه‌ک که‌له‌سه‌ریک هه‌ڵده‌بسترێنه‌وه‌) ساز بکرێن. ئه‌وان له‌خۆیاندا شتی سووڕانه‌وه‌ی پێچه‌ڵپێچن که‌تیکه‌کانیشیان هه‌روا سووڕانه‌یی پێچه‌ڵپێچن.

بۆ ئه‌وه‌له‌گۆڕانه‌سیاسی و کۆمه‌ڵگاییه‌کان تێبگه‌ین باشتره‌به‌شێوه‌ی کاتیش بووه‌ڕوانگه‌ی چه‌قیبوون و کونستانت له‌بیر خۆمان به‌رینه‌وه‌. کۆمه‌ڵگا له‌نێو ڕێگا و بانه‌سووڕانه‌وه‌ییه‌کان و ڕێگا سووڕانه‌وه‌ییەکان به‌ده‌وری خۆیدا ده‌ژی. به‌شێکی زۆری ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌به‌هۆی ڕیتم و نه‌بزه‌کان که‌نه‌بز و ڕێتمه‌کانی دیکه‌له‌گه‌ڵ خۆڕاده‌کێشن یان ده‌سووڕێنه‌وه‌، هه‌ڵده‌سووڕێ.

هاوپه‌یمانه‌تی، فره‌چه‌شنی و هێزی له‌گه‌ڵ خۆ ڕاکێشان

ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ک به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێ وه‌ک پێوه‌ندی چڕوپڕ ببیندێ. بۆلای خۆڕاکشان، هێزی ڕاکێشان و له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان له‌چڕوپڕیدا دێنه‌گۆڕێ. ئه‌مه‌هه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌م له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستکاری و هه‌م له‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ندییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ.

زۆر بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری و ئازادیخوازی ده‌توانن به‌هۆی چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌و چڕوپڕی له‌گه‌ل هێزی له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشانی خۆ پێوه‌ند بده‌ن. له‌م سۆنگه‌وه‌ڕێگه‌وبانی وه‌رسووڕانه‌وه‌ی پێچه‌ڵپێچی ساز ده‌بن که‌له‌ودا له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان به‌ره‌و لای جیاجیا ده‌ڕوا به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێكه‌وه‌ده‌بن و له‌یه‌ک نابچڕێن. که‌چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌هاته‌گۆڕێ، ئه‌وه‌وزه‌ش فره‌چه‌شنی ده‌بێ. چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌ده‌کرێ ئاوا پێناسه‌بکرێ که‌وزه‌یه‌کی که‌م ده‌توانێ وه‌ک به‌رهه‌م کاریگه‌رییه‌کی زۆری لێ په‌یدا ببێ.

لێره‌دایه‌که‌تێده‌گه‌ین‌بۆچی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌خۆدووباره‌کردنه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نیستیتۆ و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌. له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان، ڕێگه‌وبانه‌سووڕانه‌وه‌ییه‌کان ده‌کرێ به‌هۆی وه‌رگرتنی نه‌بز له‌کاتی تێکه‌ڵی و کۆبوونه‌وه‌له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان و جێگاکان وه‌دیبێن. ئه‌م نه‌بز و ڕیتمانه‌ده‌کرێ له‌قسه‌کردن، قاوه‌خانه‌، جێژن، شه‌وی شێعر، هه‌ڵپه‌ڕکێ، تێفکرین و هاوکاری پێکبێن. به‌رهه‌ڵستکاری زیاتر پێوه‌ندی به‌هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌هه‌یه‌هه‌تا تێکه‌ڵی نێوخۆیی له‌نێو خودی گرووپی به‌رهه‌ڵستکاریدا.

ڕووداو و هه‌ڵمه‌ته‌‌تاکوته‌رکان قه‌د ئه‌و شانسه‌یان نابێت، چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌و ڕێسۆنانس پێکبێنن. له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان و ڕێگه‌ی وه‌رسووڕانه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌ستراوه‌ییان به‌نه‌بزه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان هه‌یه‌. که‌وابوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌، به‌رهه‌ڵستکاری ڕاستی قه‌د وه‌دینایه‌. به‌رهه‌ڵستکاری له‌کارنه‌ڤاڵ و جێژنه‌کان جیاناکرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستمان پێکهێنانی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی به‌هێز بێت.[8]

به‌شێکی زۆر له‌هێزی له‌گه‌ڵ خۆڕاکیشانی به‌رهه‌ڵستکاری و له‌و سۆنگه‌وه‌به‌ره‌ولای خۆڕاکێشان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی و ئه‌ڤین، ئاخافتنی زیندوو و سه‌رنجڕاکیش یان تووڕه‌یی و لێکهه‌ڵبه‌زینه‌وه‌وه‌دیدێ. ئه‌مه‌به‌نۆره‌ی خۆی ده‌بێته‌هۆی کێشه‌چه‌ندپاته‌کراوه‌یی سه‌خت و به‌زه‌حمه‌ت هه‌روه‌ک چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌باڵکێش و سه‌رنجڕاکیشه‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا.

له‌گه‌ڵخۆڕاکێشان له‌نێوان به‌رهه‌ڵستکاری و ده‌سه‌ڵاتدا

له‌سه‌ره‌وه‌باسی ئه‌وه‌م کرد که‌به‌رهه‌ڵستکاری له‌هاوپه‌یمانه‌تی ده‌ره‌کی پێکهاتووه‌هه‌تا کاری نێوخۆیی له‌نێو گرووپی به‌رهه‌ڵستکاریدا. له‌وێدا بوو که‌ته‌نانه‌ت‌”له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان” و ڕێگه‌ی وه‌رسووڕانه‌وه‌له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و گرووپی دژبه‌ریش چێ ده‌بێ. واته‌له‌نێوان به‌رهه‌ڵستکاری و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری له‌دژ ده‌کرێ دێته‌ئاراوه‌. بێجگه‌له‌وه‌له‌نێوان به‌رهه‌ڵستکاری و داموده‌زگای سیسته‌می داد وه‌ک پۆلیس، مه‌حکه‌مه‌و سزا. من لێره‌دا به‌ئه‌نقه‌ست سیسته‌می دادم وه‌ک سیسته‌مێکی ته‌واو به‌کار نه‌هێناوه‌و به‌سه‌ر پۆلیس، مه‌حکه‌مه‌و سزا دابه‌شم کردووه‌.

له‌پێوه‌ندی به‌رده‌وام و به‌هه‌ست و خرۆشه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاریدا، خودی به‌رهه‌ڵستکاری و هێزی ڕاکێشانی دژبه‌ر پێکه‌وه‌ساز ده‌بن.[9]

له‌میانه‌ی رێسۆنانس و به‌هه‌ست و خرۆشی له‌پێوه‌ندییه‌کان له‌نێوان مه‌حکه‌مه‌کان، بڕینه‌وه‌ی سزای زیندانیکردن، کارنه‌ڤاڵه‌کان، جێژنه‌کان و هاوپه‌یمانه‌تی سیاسی، هێزی ئێجگار گه‌وره‌ی ڕاکێشان دێته‌ئاراوه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌چاوه‌ڕوواننه‌کراو زۆر جار هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه‌ناتاکتیکییه‌کانه‌ن که‌ده‌بنه‌هۆی پێکهێنانی هێزی له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشانی به‌رهه‌ڵستکاری. ڕاست هه‌روه‌ک ئه‌وه‌وایه‌که‌له‌گیتارێکدا کێشه‌ی ژێیەک هه‌بێت که‌ببێته‌هۆی خەراپی ده‌نگ و تێکچوونی هەموو ئاهه‌نگی گیتارەکە، له‌به‌رهه‌ڵه‌ستکاریشدا ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی و هاوکاری نه‌بێت ئه‌وه‌رێگه‌وه‌رسووڕانه‌وه‌ییه‌کان پێکنایه‌ن.

من له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌هۆی تیۆری پێچه‌ڵپێچی ناخه‌تی شیانی ئه‌وه‌هه‌یه‌که ڕوانگه‌ی “کاریگه‌ریی سیاسی” باو بگۆڕدرێ و له‌باتی ئه‌وه‌چه‌مکگه‌لێکی پڕبه‌پێستر وه‌ک “له‌گه‌ڵ خۆڕاکێشان” و هێزی ڕاکێشان جێگه‌ی بگرێته‌وه‌. ده‌کرێ ڕوانگه‌ی خه‌تی پاڵپێوه‌نان له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕه‌سیاسییه‌کان جێگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تیۆری ناخه‌تی پێکه‌وه‌و له‌گه‌ڵیه‌ک ڕاکیشان بگۆڕێته‌وه‌.

***

کۆمه‌ڵناس و سۆسیۆلۆژه‌‌ناخه‌تییه‌کانی وه‌ک جۆن ئوری John Urry و جۆن لاو John Law  ڕوانگه‌باوه‌کان له‌سه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی په‌سه‌ند ناکه‌ن. تیۆرییه‌باوه‌کان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و گۆڕانی کۆمه‌ڵگا له‌وه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرن که‌ده‌سه‌ڵات شتێکه‌که‌ده‌بیته‌خاوه‌نی و دەتبێت و هه‌ته‌.[10]

ده‌سه‌ڵات مڵک نییه‌. ده‌سه‌ڵات شتێک نییه‌که‌له‌ده‌ستتدایه‌. جۆن ئوری ده‌سه‌ڵات وه‌ک پێوه‌ندی ده‌بینێ.[11]

له‌م سۆنگه‌وه‌ناکرێ بگوترێ که‌حکوومه‌ت، ده‌سته‌ی کارگێڕی، چین یان جینس ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌.[12]

سۆسیۆلۆژی ناخه‌تی ڕوانگه‌یه‌کی پڕله‌هیوای له‌سه‌ر گۆڕانه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان هه‌یه‌هه‌تا ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران. ده‌سه‌ڵات شتێک نییه‌له‌دووره‌وه‌یان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌هه‌یه.

ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه‌ڕا نایه‌ته‌خوارێ

له‌مێتافۆری پیرامیدیدا ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه‌ڕا دێته‌خوارێ. لێره‌دا تیۆری کۆمه‌ڵگایی ناخه‌تی به‌پێی جۆن لاو ده‌کرێ له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی میشێل فۆکۆ Michel Foucault له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بنیاد بندرێ:[13]

فۆکۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌که‌ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری یه‌کتری وه‌به‌رهه‌م دێنن. ته‌نیا کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک وه‌به‌رهه‌م دێت که‌به‌رهه‌ڵستکاری هه‌بێت. به‌رهه‌ڵستکاری شتێک نییه‌که‌جیاواز له‌ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه‌. هه‌روا به‌رهه‌ڵستکاری ته‌نیا شتێک نییه‌که‌ده‌بێته‌کۆسپ و ڕێگه‌گری له‌ده‌سه‌ڵاتدا. ڕاست هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵات، به‌رهه‌ڵستکاریش وه‌به‌رهه‌م دێت و چێ ده‌بێ.

ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری، فه‌رمانی و نافه‌رمانی له‌تانووپۆی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان و کۆمه‌ڵگادا هەن‌.[14]

پێشتر من باسی ئه‌وه‌م کرد که‌چۆن ماین دو بیران Maine de Biran (١٧٦٦-١٨٢٤) و پۆل ڕیکۆر Paul Ricoeur نیشانیاندا که‌به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێته‌هۆی شیانی وشیاری. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌که‌ئێمه‌ده‌توانین بۆچوونی ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌به‌کار ببه‌ین که‌چۆن به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێته‌هۆی پێکهێنانی خودی کۆمه‌ڵگا و له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێته‌هۆی چێ بوونی ده‌سه‌ڵات. که‌وابوو ده‌سه‌ڵات له‌پێشه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارییه‌وه‌نایه‌ت. ده‌بێ به‌ر له‌ده‌سه‌ڵات، به‌رهه‌ڵستکاری هه‌بێت. به‌بێ به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵات ناتوانێ خۆی بۆ خۆی وه‌به‌رهه‌م بێنێت. ده‌سه‌ڵات وه‌به‌رهه‌م دێت ڕاست له‌به‌ر ئه‌وه‌به‌رهه‌ڵستکاری‌له‌دژی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌. دواتر جیاوازییه‌کان، لێکترازانه‌کان و شان له‌ته‌ک شاندانه‌کانیی نێوان ئه‌م دووانه‌ئاشکرا ده‌بن. ئێستا ئه‌و پرسیاره‌دێته‌گۆڕێ که‌شه‌رعییه‌تی کامه‌له‌وانه‌له‌پێشدا ده‌خرێته‌ژێر پرسیار.

جۆن ئوری و جۆن لاو له‌سیمێتری (ڕێسایی، ڕێکووپێکی) وه‌ک شێوازێکی زانستی که‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه‌ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری له‌شێوازی سیمێتریدا ئانالیز بکه‌ین ئه‌وه‌به‌هه‌مان شێوازی سیمێتریکی و ئانالیزیش له‌وان تێده‌گه‌ین. ئه‌وان زۆر لێکجیا نین. له‌و سۆنگه‌وه‌یه‌وه‌به‌سانایی ئه‌و جیاوازییانه‌ش ده‌رده‌که‌وێ که‌ده‌سه‌ڵات پێ به‌پێی کات گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری ڕه‌هه‌ندی پێچه‌ڵپێچی وا پێکدێنن که‌له‌پێشدا چاوه‌ڕواننه‌کراون یانێ ناخه‌تین.

شێوازێکی ساده‌ی سیمێتریک ئه‌وه‌یه‌که‌چه‌مکه‌که‌بگۆڕدرێ: ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکه‌شاخ به‌شاخ ده‌بێت. یان به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌ده‌کرێ بگوترێ: به‌رهه‌ڵستکاری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاری ڕووبه‌ڕوو ده‌بێ. گرووپێکی به‌رهه‌ڵستکاری هه‌میشه‌له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاری له‌شێوازی دژبه‌ری پۆلیس و پاسه‌وان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. گرووپێکی به‌رهه‌ڵستکاریش له‌نێوخۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاری نێوخۆیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گرووپه‌وه‌وه‌ک زه‌حمه‌تی هاوکاری له‌نێو گرووپ و ماندوویه‌تی جه‌سته‌یی و ڕۆحی ئه‌ندامانی گرووپ به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.

هه‌ربۆیه‌نابێ ئێمه‌شکڵ به‌و تیۆرییانه‌بده‌ین که‌گرووپه‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان وه‌ک گرووپگه‌لی ژێره‌وه‌ی ڕیزی ده‌وڵه‌تان و شه‌ریکه‌فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێناسه‌ده‌که‌ن. له‌سۆنگه‌ی تێکه‌ڵی و به‌ره‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ نموونه‌نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، ڕێکخراوگه‌لی جیاواز و تێکۆشانه‌کانیان ڕووبه‌ڕوو و له‌گه‌ڵ یه‌کتری شاخ به‌شاخ ده‌بنه‌وه‌. لێره‌دایه‌که‌ڕه‌هه‌نده‌پێچه‌ڵپێچه‌کان دێنه‌ئاراوه‌. ناخه‌تی لێره‌دا ده‌بێته‌ناپێشبینی و چاوه‌ڕواننه‌کراو. ئێمه‌ده‌توانین لێره‌دا جیاوازی ده‌سه‌ڵاته‌کان ببینین. هه‌روه‌ها ده‌توانین نه‌زمه‌سه‌قامگرتووه‌کان ببینین. به‌ڵام ئه‌مانه‌کۆنستانت نین به‌ڵکوو مێژوویی و ڕه‌هه‌ندین. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌مه‌زه‌نده‌ی ئاکامه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ناکرێ. ئێمه‌ده‌توانین تیۆرییه‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌ناخه‌تییه‌کان باشتر وه‌پێش بخه‌ین.

***

پێشتر من له‌باسی تیۆری ناخه‌تی ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاریدا،‌ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاریم وه‌ک ڕێگه‌کانی وه‌رسووڕانه‌وه‌له‌”له‌گه‌ڵ خۆڕاکیشان” باس کرد. ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری به‌هۆی نەبز و ڕێفلێکسه‌کانه‌وه‌وه‌جووڵه‌ده‌که‌ون. به‌ڵام ئه‌وان به‌ره‌و کوێ ده‌جووڵێن و ده‌ڕۆن؟

زۆربه‌ی تیۆرییه‌کانی نێو تیۆرییه‌ناخه‌تییه‌پێچه‌ڵپێچه‌کان له‌سه‌ر چه‌مکێکی ماتماتیکی به‌ناوی ڕاکێشه‌ر (ئاتراکتۆر) دانراون. ڕاکێشه‌ر له‌کاتی نزیکایه‌تیدا ده‌بینین. نزیکایه‌تی ئه‌گه‌ر بگاته‌پێشه‌وه‌و شوێنی مه‌به‌ست ئیتر نزیکبوونه‌وه‌مانای نامێنێ. ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت و خۆشی گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست ده‌کرێ له‌‌چه‌مکی نزیکایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌به‌ست بێته‌دی و گه‌یشتبێته‌خاڵی کۆتایی مانا ده‌دا. ئه‌گه‌ر ئامانج و مه‌به‌ست به‌ته‌واوه‌تی وه‌دی بێت ئه‌وه‌ئیتر خۆشی گه‌یشتن به‌ئامانجیش کۆتایی پێدێت.

ڕێکخراو و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌ئه‌تۆپییه‌کان له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه‌کانیان تێدا وه‌دیهاتبێ. ئه‌وانه‌ی که‌وابیر ده‌که‌نه‌وه‌به‌هه‌موو ئامانجه‌کانیان گه‌یشتوون دواتر تووشی ماندوویی و بێ هیوایی ده‌بن. له‌ئه‌وتۆپیسمێکی پێچه‌ڵپێچدا گۆڕان، هێدی و به‌ره‌به‌ره‌له‌نێوخۆوه‌پێکدێ.

ڕاهێنان و چه‌ندپاته‌کردنه‌وه‌له‌ئاتراکتۆرێک نزیک ده‌بێته‌وه‌.[15] ئاتراکتۆره‌کان، ڕاکێشان و هێزی بۆلای خۆڕاکێشان ئه‌وه‌ڕوون ده‌که‌نه‌وه‌که‌چۆن پێچه‌ڵپێچی بێنه‌زمی، نه‌زم و ڕێکوپێکی و باروودۆخی سه‌قامگرتوو ساز ده‌کا که‌ئه‌مه‌بۆخۆی ده‌کرێ وه‌ک گۆڕان ناودێر بکرێ.

له‌ڕێکخراوگه‌لی پێچه‌ڵپێچدا بۆ ئه‌وه‌نه‌زم چێ ببێ پێویسته‌بێنه‌زمی هه‌بێ. لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌نیشان بده‌م که‌ته‌نیا له‌کارووباره‌ساده‌و خه‌تییه‌کان وه‌ک ڕێبه‌ری ناوه‌ندی و کوۆنترۆڵی ناوه‌ندیدایه‌که‌نه‌زم پێکدێ. له‌سیسته‌می پێچه‌ڵپێچیدا،  ڕێبه‌ریی ناوه‌ندی ده‌بێته‌هۆی سستی، که‌مکاری، کێشه‌وگرفت و ناسه‌قامگرتوویی.

ڕێبه‌ری ناوه‌ندی له‌و ڕوانگه‌وه‌ده‌بێته‌ڕێبه‌رییه‌کی لاواز. کێشه‌که‌له‌وه‌دایه‌که‌ڕێبه‌ری ناوه‌ندی له‌خۆیدا نابێته‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ڵکوو ده‌بێته‌هۆی لاوازی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌ووه‌ستانی له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا. لێره‌دا نابێ تووندوتیژی، سه‌رکوت و پاوانخوازی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ڕێبه‌ری ناوه‌ندییه‌وه‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌تێکه‌ڵ بکرێ. ده‌سه‌ڵات مانای به‌رفراوانییه‌. ده‌سه‌ڵات زۆرتر مانای ئه‌رێنی پرۆدێکتیڤ و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ده‌دا هه‌تا نه‌رێنی، کۆسپ و سه‌ره‌ڕۆیی

نه‌زم پێویستی به‌بێنه‌زمی هه‌یه‌

به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ساده‌ده‌کرێ بگوترێ که‌له‌تیۆرییه‌پێچه‌ڵپێچه‌کاندا که‌بێجگه‌له‌کارووباره‌سانا و خه‌تییه‌کان، پێچه‌ڵپێچی بۆ خۆی ده‌بێته‌هۆی پێکهێنانی نه‌زم و ڕێکوپێکی.

فه‌رمانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ڕێبه‌ری ناوه‌ندی یان گوێڕایه‌ڵی له‌پره‌نسیپه‌گشتییه‌کان سه‌قامگرتوویی ده‌خاته‌مه‌ترسییه‌وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو کارووباری ڕێکخراوه‌کان به‌رفراوانتر و پێچه‌ڵپێچتر بن.

هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه‌ناکرێ بگوترێ که‌ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچه‌کان هه‌میشه‌سه‌قامگرتوون. به‌ڵام فه‌رمانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئه‌و شیانه‌ی که‌بێنه‌زمی (پێچه‌ڵپێچی) وه‌به‌رهه‌می دێنێ له‌نێو ده‌با. ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچه‌کان پێویستیان به‌نافه‌رمانی به‌رده‌وام له‌دژی پره‌نسیپه‌گشتییه‌کان و ڕێبه‌ری ناوه‌ندی هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌خۆیان زیاتر سه‌قامگرتووتر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سه‌کان و ڕێکخراوه‌کان فه‌رمانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بکه‌ن ئه‌وه‌له‌باتی سه‌قامگرتووی، سستی و ناسه‌قامگرتووی وه‌به‌رهه‌م ده‌هێندرێ.

نه‌زمه‌سه‌قامگرتووه‌کان له‌ڕه‌هه‌نده‌چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانی نێوان فه‌رمانی و نافه‌رمانی، نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاری، نێوان هیرارشی و ئانارشی، نێوان نه‌زم و بێ نه‌زمی، نێوان ناچاری و ئازادی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.

 لایه‌نه‌جیاوازه‌کانی هیرارشی

تیۆری پێچه‌ڵپێچی ئه‌وه‌نیشان ده‌دا که‌چۆن ڕێسا ساناکان و هه‌ڵسووکه‌وته‌ساده‌پێشبینیکراوه‌کان پێکه‌وه‌تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری ده‌بن و ده‌بنه‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی ناچاوه‌ڕواننکراوه‌کان یان شته‌نه‌پێشبینیکراوه‌کان. لێره‌دا ده‌کرێ ناخه‌تی، پێچه‌ڵپێچی و ناچاوه‌ڕواننکراوه‌کان وه‌ک هاوتاو هاومانای یه‌کتری بخوێندرێنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بێتوو تیۆری پێچه‌ڵپێچی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ڕێکخراوه‌به‌رهه‌ڵستکاره‌کان وه‌گه‌ڕێنین ئه‌وه‌که‌ره‌سته‌یه‌کمان ده‌که‌وێته‌به‌رده‌ست که‌ده‌توانین فره‌لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێکخراوه‌کاندا ببینین: دیسیپلینه‌جێکه‌وتووه‌کان، بڕیاری گرووپی کاری و هاوکات فه‌رمانی و گوێڕایه‌ڵی له‌و بڕیارانه‌، نه‌زمه‌هه‌میشه‌ییه‌کان، باوه‌ڕ به‌هاوکاری نێو گرووپ، متمانه‌به‌هاوبه‌شه‌ییه‌تی و نه‌بز و ڕیتمه‌کارییه‌کانی نێو گرووپ به‌شێوازێکی بێنه‌زمی پێکه‌وه‌تێکه‌ڵ ده‌بن که‌بنه‌مای پێچه‌ڵپێچی نه‌پێشبینی کراوی ڕێکخراوه‌کان وه‌به‌رهه‌م دێنن.

ئه‌مه‌ڕاست ئه‌و بێنه‌زمییه‌ی نێوان ئه‌م نه‌زمه‌به‌هێزانه‌یه‌که‌به‌نۆره‌ی خۆیان سه‌قامگرتووی و نه‌زم پێکدێنن.

لێره‌دا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ هه‌ڵه‌یه‌که‌فه‌رمانی و هیرارشی به‌لاوه‌بنرێ. به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ش نافه‌رمانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خودی پێچه‌ڵپێچی ده‌خاته‌مه‌ترسییه‌وه‌. هه‌روه‌ها ناکرێ ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچه‌کان له‌ڕێکخراوه‌پان و خه‌تییه‌کان تێکه‌ڵ بکرێ. له‌ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچییه‌کاندا له‌باتی هیرارشی ناوه‌ندی، هیرارشی چه‌ندلایه‌نه‌و فره‌لایه‌نی هه‌یه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌وانیش به‌و شێوه‌پان و خه‌تی نین وه‌ک له‌ئه‌ده‌بیاتی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ریکه‌کان یان له‌بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بانگه‌شه‌ده‌کرێ.

ڕێکخراوێکی به‌ته‌واوی پان و خه‌تی ناتوانێ پێچه‌ڵپێچ بێت. ڕێکخراوه‌پانه‌کان له‌خۆیاندا ئه‌فسانه‌یه‌کی ئایدۆلۆژیایین که‌ته‌نیا کارکردیان شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌که‌وه‌به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.[16] ئه‌و ته‌نیا ڕێکخراوه‌به‌ته‌واوه‌تی پانانه‌که‌هه‌ن ده‌کرێ ئه‌و ماتریانه‌بن که‌له‌ئه‌ستێره‌کان هه‌ن، به‌و پێیه‌ش شتێکی ئه‌وتۆ له‌وێ ناقه‌ومێ ئیتر شتێک بۆ ڕیکخستن و کاری ڕێکخراوه‌یی نامێنێته‌وه‌. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچییه‌کان قه‌د ناتوانن پان بن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچییه‌کان ئه‌و شیانه‌ده‌خوڵقێنن که‌ده‌سه‌ڵات به‌رفراوانتر بێت هه‌تا له‌و ڕێکخراوانه‌دا که‌ڕێبه‌ری ناوه‌ندییان هه‌یه‌.

***

نه‌ریتی ڕێبه‌ری ناوه‌ندی و بوونی سه‌رۆکێک له‌جیڤانۆکی ڕێبه‌ریی پاشایه‌تییه‌وه‌بۆ ئێمه‌به‌میرات ماوه‌ته‌وه‌. شێوازی ئه‌وتیۆپی کۆنی بوونی ئیمپراتۆر، پادشا یان سه‌رۆک که‌ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو و گشتی هه‌بووه‌دواتر پێشکه‌وتووه‌و دیمۆکراتیزه‌بووه‌و له‌شکڵی نوێی وه‌ک حکوومه‌ت، سه‌رۆککۆمار، ده‌سته‌ی کاریگه‌ڕی و به‌رپرسی گشتیدا ده‌رکه‌وتووه‌.

له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی له‌جیڤانۆکه‌کاندا باسی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕیوه‌به‌ری پان وبه‌رینی پادشاکان ده‌کرێ ئه‌وه‌نده‌له‌جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌مووی له‌ده‌ستی ئه‌واندا نه‌بووه‌. به‌ڵام سه‌دان ساڵه‌ڕێکخراوگه‌لی ناوه‌ندی به‌‌هێز، هوویه‌ت و سیمبۆله‌پڕده‌سه‌ڵاته‌کان، وێنه‌ی خودایانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر عه‌رز و ڕوانگه‌تیۆرییه‌کان له‌سه‌ر پیرامیدی ده‌سه‌ڵات وه‌به‌رهه‌م ده‌هێندرێ.

لێره‌دا من پشتی ئه‌و بۆچوونه‌ده‌گرم که‌کارگێرییه‌به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کان سستی زیاتر پێکدێنن هه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری. ئه‌ڵبه‌ت حاڵه‌تی تایبه‌تیش هه‌یه‌. کارگێڕییه‌کان له‌و کاتانه‌دا که‌کارووباره‌کان ساده‌و پێشبینیکراو بوون، واته‌خه‌تی بوون نه‌ک پێچه‌ڵپێچ، توانیویانه‌ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان بگێڕن: وه‌ک نموونه‌کاتێک شه‌ریکه‌یه‌ک ویستیوویه‌تی ژماره‌یه‌کی که‌می مۆدێلی سەیارە وه‌به‌رهه‌م بێنێ یان ئه‌وه‌ڕێکخراوێک جاروبار توانیویه‌تی خۆپیشاندانێک ڕێکبخا.

ته‌نانه‌ت له‌م نموونه‌سادانه‌ی سه‌ره‌وه‌شدا فه‌رمانی نه‌یتوانییوه‌به‌شێوه‌ی پان و به‌رین جێگه ‌بگرێ. ئه‌گه‌ر هاتباو کارمه‌ند یان ئه‌ندامان له‌نه‌کاو به‌ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ری و گوێڕایه‌ڵییان بکردبا ئه‌وه‌ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕێکخراوگه‌له‌سادانه‌و کارووباره‌کانیان لێکهه‌ڵده‌وه‌شا.

فه‌رمانی بێئه‌ملاوئه‌ولا ده‌بێته‌هۆی خراپەکاری (سابۆتاژ)

چۆن فه‌رمانی بێئه‌ملاوئه‌ولا ده‌بێته‌هۆی خراوکاری و سابۆتاژ له‌کارووباری ڕێکخراوه‌ییدا نووسه‌ر یاروسلاڤ هاشکاس له‌کتێبی “شڤیک، سه‌ربازه‌پیتۆڵەکە”‌به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕی و کۆمیک باسی پێکهێنانی شێوازێکی بەرهەڵستکاری دەکا کە بە شڤیکیسم ناودێر کراوە. یانێ فه‌رمانی بێئه‌ملاوئه‌ولا کاروباری ڕێکخراوەیی ده‌بێته‌هۆی خراوکاری و سابۆتە کردن.

کاتێک ڕێکخراوەکان بەرەو پێشەوە دەچن و شیانی گەورەبوونی ئەوان بەربڵاوتر و چەند لایەنەتر دەبێ ئەوە کارگێڕان و بەڕێوە بەران لە سەرەوە وک ملی شووشەیان لێدێ. لێرەدا کە بەڕێوەبەری ناوەندی ناتوانێ کێشە پێچەڵپێچییەکان بێجگە لە کێشەی بچووکی تێکنیکی چاره‌سه‌ر بکا. پێچه‌ڵپێچی یان نابه‌ڕێوه‌به‌ری له‌خۆیدا ده‌بێته‌هۆی هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ری. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ڕێکخراوێک له‌ڕاده‌به‌ده‌ر که‌وته‌ژێرده‌ستی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و کارگێڕی ئه‌وه‌کارووباره‌کانی ڕێکخراوه‌یی چه‌تیان تێده‌که‌وێ. جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی بێئه‌ملاوئه‌ولا و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان ده‌که‌ن. ئاکامه‌که‌ئه‌وه‌ده‌بێ که‌وزه‌یه‌کی زۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانێکی که‌م به‌فیڕۆ ده‌ڕوا.

له‌باتی ده‌سته‌کارگێڕییه‌کان:

وه‌ک شێوازێک بۆ ئه‌وه‌پێچه‌ڵپێچیی گه‌وره‌به‌ره‌وپێش بڕوا، ڕێکخراوه‌کان هه‌تا ئێستا زۆر شێوازی جۆراوجۆری فره‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیان تاقی کردۆته‌وه‌. ژماره‌یه‌ک له‌بزووتنه‌وه‌گه‌لییه‌کان ده‌سته‌ی کارگێڕییان له‌گه‌ڵ گرووپگه‌لێکی به‌رفراوانی هاوئاهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ شێوازی ده‌سته‌ی ڕاوێژکاری و گرووپگه‌له‌پێوه‌ندییه‌کان گۆڕیوه‌ته‌وه‌. ئه‌م جێگره‌وه‌دانانه‌وه‌له‌باتی ده‌سته‌کانی کارگێڕی ده‌کرێ له‌وه‌وه‌لێیان تێبگه‌ی که‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ندی کراون، واته‌له‌نێو ڕێکخراوێکدا له‌باتی ته‌نیا ده‌سته‌ی کارگێڕی ئه‌و ده‌سته‌و گرووپی فره‌تر له‌پرۆسێسی دانی بڕیاره گرینگ و چاره‌نووسسازه‌کانی نێو ڕێکخراوه‌که‌یاندا به‌شداری ده‌که‌ن.

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌باتی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ناوه‌ندییه‌کان، ڕێکخراوه‌پێچه‌ڵپێچییه‌کان جێگه‌یان بگرنه‌وه، ئه‌مه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و مانایه‌نییه‌که‌ده‌سه‌ڵات که‌متر ده‌بێته‌وە ‌. کاتێک ڕه‌هه‌نده‌ناخه‌تییه‌کان فره‌لایه‌نی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌ربخه‌ن،  ئه‌وه‌ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوه‌یی له‌ته‌واوه‌یه‌تی خۆیدا له‌نێو ڕێکخراودا زیاتر و زیاتر  ده‌بێ:

به‌و شێوه‌یه‌هه‌م بڕیاری زۆرتر ده‌رده‌کردرێ و هه‌م ڕاهێنانی زیاتری دیسیپلینه‌ڕێکخراوه‌ییه‌کان ده‌کرێ و هاوکات به‌شداری له‌دانی بڕیاره‌کان و به‌هه‌مان شێوه‌ش جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان، ژماره‌یه‌ک زیاتر له‌نێو ڕێکخراوه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن.

ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستکردن به‌به‌شداربوونی زیاتر له‌ده‌رکردنی بڕیاردا زیادی کرد ئه‌وه‌فه‌رمانبه‌ری له‌بڕیاریش به‌هه‌مان شێوه‌زیاد ده‌کا. ئه‌مه‌هه‌م له‌بزووتنه‌گه‌لییه‌دیمۆکراتیکه‌کاندا و هه‌م له‌ڕێکخراوگه‌لێکی نادیمۆکراتی وه‌ک گوگلیشدا Google وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ.  ئه‌و ڕێکخراوگه‌له‌که‌به‌شێوه‌ی ڕێبه‌ری ناوه‌ندی رێبه‌ری ده‌کرێن هه‌مان هه‌ل و شیانی به‌رهه‌مهێنانی له‌و چه‌شنه‌یه‌یان نییه‌.

کێشه‌ی ڕێکخراوگه‌له‌ڕێبه‌رناوه‌ندییه‌کان ئه‌وه‌نییه‌که‌ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌رهه‌م دێنن، کێشه‌که‌له‌وه‌دایه‌که‌ئه‌و چه‌شنه‌ڕێبه‌رییه‌ده‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش نابێته‌هۆی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.

نیچه‌له‌کتێبی “”وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌‌”‌ی هه‌تاهه‌تایی” جێگره‌وه‌یه‌کمان (ئه‌لته‌رناتیڤ) له‌باتی ڕوانگه‌خه‌تییه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئاڵووگۆڕه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان پیشان ده‌دا. ڕه‌نگه‌ئاسایترین ڕوانگه‌ی خه‌تیی له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان کاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداران بێت به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌کان، ڕۆشنگه‌ری و چێکردنی بیرووڕا. له‌گه‌ڵ نێچه‌و تیۆری ناخه‌تی ئه‌و، ئێمه‌ده‌توانین ئه‌و ڕوانگه‌باوه‌له‌سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردی کۆمه‌ڵگا بگۆڕین و هه‌روه‌ها بزانین که‌چۆن کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕدرێ.

***

سیاسه‌ت وه‌ک ”وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌‌”‌وه‌کوو بیرێکی کۆنه‌پارێزی ده‌چیت هه‌تا گۆڕانی سیاسه‌تی باو. به‌ڵام با وه‌بیری خۆمانی بێنینه‌وه‌که‌”دووباره‌” “سه‌رله‌نوێ” له‌شۆرش و گۆڕاندا مانای ”وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌‌”‌ده‌دا. لێره‌دا بڕوانه‌پێشگری re له‌شۆڕشدا re-in Revolution . من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م نیشان بده‌م ”وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌‌”‌له‌خۆیدا هه‌مان مانای گۆڕانی سیاسه‌ت ده‌دا.

[1] کۆمەڵناسی لێرەدا مەبەست سۆسیۆلۆژییە بەڵام کۆمەڵگاناسی مەبەست هەموو کۆمەڵگاناسییە کە سیاسەت، ئابووری و زۆر لایەنی دیکەی کۆمەڵگایی دەگرێتەوە، سۆسیۆلۆژی لەو بارەوە جیاوازی لە کۆمەڵگاناسی هەیە کە سۆسیۆلۆژی تەنیا پێوەندی تاک و کۆمەڵگا و پێوەندی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی کۆمەڵگا  دەگرێتەوە. لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردی بە هەموو زانستەکانی پێوەندیدار بە کۆمەڵگا دەگوترێ کۆمەڵناسی کە ئەم چەمکە هەم سۆسیۆلۆژی (کۆمەڵناسی) و هەم هەموو لایەنەکانی دیکەی کۆمەڵگاناسی دەگرێتەوە، ئەمەش لە خۆیدا هەڵبژاردنێکی باش و له‌جێدا نییه‌. (وه‌گێر)

[2] “Overall my argument here is one that rests upon a profound ‘relationality’ … a mutable function of the character of the mode-of-being-related and its capacity for relationality”

[3] “complexity examines how components of a system can through their dynamic interaction … develop collective properties or patterns”

[4] “Quantum behaviour is instantaneous, simultaneous and unpredictable. The interactions between parts are far more fundamental than the parts themselves. Bohm refers to this as the occurrence of a dance”.

[5] “pattern is different from and irreducible to the individual components. The key issue is that of relationality, a dance”

[6] “Change in living nature involves the notions of becoming and rhythmicity

[7] “that rhythmicity is a crucial principle of each organism and its relationships with its environment”

[8] “organizations will intermittently come together to ‘be with’ others in the present, in moments intensely localized fellow-feeling. These moments, involving what has been called the ‘compulsion to proximity’, include festivals …”

[9] “Many social practices are drawn to what could be called in complexity terms the ‘power-resistance attractor”

[10] “in much social science power conceived as a property of agents remains central to the analysis of social relations. … Power gets attached to agency in the couplet agency-structure.”

[11] “Power would not be regarded as a thing or possession. It is something that flows or runs and may be increasingly detached from specific territory or space”

[12] “this refusal of reduction, is why (one) doesn’t see power as something that a group, a class or an apparatus might ‘have’. Power isn’t … driving other parts of the system … it is a ubiquitous relational effect.”

[13] “Michel Foucault advises us against treating power as something that trickles down from the top. He pictures it, instead, as an effect, a product, that is generated and penetrates right through the social body.”

[14] ”we all seek to resist the orderings that are laid on us at least some of the time.”

[15] “the mathematical notion of the ‘attractor’ to explain why systems only move within certain ‘spaces’ within the entire field of global possibilities.” John Urry, Global Complexity, Polity Press, 2003, p 75.

[16] Jo Freeman, Cathy Levine, Untying The Knot Feminism, Anachism & Organisation London, Dark Star Press/Rebel Press, 1984 s 5-16.

Per Herngren in Kurdish

Civil Disobedience Manual
Postprotest
Recursive resistance
Nonlinear resistance
About Per Herngren
Carnival as society
Per Herngren on
Newroz Tv 2010