by Per Herngren, 2011
Translated to Kurdish 2011 by Siawash Goudarzi
Contact Siawash Goudarzi for publishing this texts or for organizing trainings or seminars on civil disobedience and nonviolence siawash.goudarzi(at)gmail.com
ڕوانگه‌ی تیۆری ناخه‌تی
Nonlinear resistance by Per Herngren
تیۆرییه‌ناخه‌تییه‌کان سروشت و گۆڕانه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان به‌هۆی یه‌ک یان چه‌ند هۆکارهوهڕوون ده‌که‌نه‌وه. ناسراوترین هۆکار له‌م پێوه‌ندییه‌دا میکانیکه. ئه‌مه‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌داده‌نێ.
ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌نیا چه‌ند هۆکارێکی به‌ده‌گمه‌ن له‌به‌ر چاو بگیردرێن، پێی ده‌وترێ رێدوکسیۆنیزم. لهسایکۆلۆژی، کۆمه‌ڵناسی، تیۆریگه‌لی ئابووری و سیاسی وه‌ک باوهبۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئاڵووگۆڕه‌کان له‌ڕوانگه‌ی خه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ. لێره‌دا کێشه‌یه‌ک، پرسیارێک له‌ته‌واوه‌تی خۆیدا له‌ڕێگای ڕێسا و پرهنسیپههۆکارییهکانهوهڕوون ده‌کرێته‌وه. ته‌نانه‌ت چالاکییهسیاسییهکان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ڕوانگهخهتییهباوهلهسهر چۆنییه‌تی کارکردی کۆمه‌ڵگا داڕێژراون، وه‌ک نموونە زانیاری، بیروڕای گشتی ده‌رووژێنێ و بیروڕای گشتیش به‌نۆره‌ی خۆی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت داده‌نێ.
ڕوانگه‌ی ناخه‌تی ناکرێ چوارچێوه‌ی بۆ دیاری بکرێ. ناخه‌تی و (پێچه‌ڵپێچی) یان (کۆمپلیسیته)له‌هێندێک لایهنهوهدهکرێ وه‌ک هاوتای تیۆری پێچه‌ڵپێچی و تیۆری گێژاو (کاوس) دابنرێ. لێره‌دا بێجگهلهتیۆرییهکانی پێچه‌ڵپێچی و گێژاو چه‌ند نواندنێکی دیکه‌ی ناخه‌تی ئاماژهپێدهکهم که‌له‌م تیۆرییانهزۆر زیاتر پێچهڵپێچترن هه‌تا نواندنه‌کانی من، به‌ڵام که‌تۆ توانیت تیۆرییه‌کی پێچه‌ڵپێچی به‌سانایی نیشان بده‌ی و بیخهیتهبهر ده‌ست ئه‌وه‌ئه‌و ده‌م توانیوهتهبهسهر ئه‌و پێچهڵپێچییهدا زاڵ بی و تێیبگه‌ی.
نواندنهناخهتییهجیاوازهکان:
له‌بیرکردنه‌وه‌ی دیالکتیکیدا کێشه‌و جیاوازییهچاوهڕوانهکراوهکان به‌شێوه‌ی چۆنایه‌تی له‌سه‌ریه‌ککۆوەبوو پێکدێن؛ هه‌تا به‌ره‌و پله‌ی سه‌ره‌وه‌تر بڕۆی، کێشه‌و جیاوازی نوێ په‌یدا ده‌بن. چۆنایه‌تی له‌سه‌ریه‌ککۆوەبوو به‌و مانایهیهکهپلهیهکی له‌سه‌رووتر ناکرێ و نابێ به‌پێی پره‌نسیپی هۆکاریی له‌پله‌یه‌کی له‌خواره‌وه‌تر هه‌ڵێنجێندرێ. پله‌ی له‌سه‌رووتر هه‌وێنی کێشه‌و جیاوازییهنوێیهکانهو هه‌ر به‌و پێیه‌ش نهچاوهڕووانکراو.
لهسایبرنێتیک و سیسته‌م تیۆری ئه‌و ڕوانگهههیهکهههر چهشنهههڵسووکهوتێک ده‌بێته‌هۆی شیانی هه‌ڵسووکه‌وتی نوێی دیکه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی فره‌چه‌شن که‌ئه‌مه‌ش له‌نۆره‌ی خۆیدا شیان و فره‌چه‌شنی نوێی دیکهپێکدێنێ. ته‌نانه‌ت له‌جیهانێکی یه‌کجار زۆر به‌رته‌سکی بۆ نموونهمهیدانی ته‌خته‌ی شهترهنجێکدا، ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسووکه‌وت ده‌بێته‌هۆی شیانی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر شیان و هه‌ڵسووکه‌وتی یه‌ک له‌دوای یه‌کی دیکه‌دا، لێرهدایهسیستهم په‌یدا ده‌بێ. سیسته‌م له‌به‌رانبه‌ر کردهوهچاوهڕواننهکراوهکاندا و له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوهخێراکاندا خۆی ده‌پارێزێ و هاوکات خۆی له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی جوێ ده‌کاته‌وه. به‌مه‌ش سیسته‌م جارێکی دیکه‌خۆی وه‌به‌رهه‌م دێنێتهوهبهنواندن و شیانه‌کانی خۆی. ئه‌مه‌پێی ده‌گوترێ “خۆ دووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه یان” autopoiesis. سیسته‌م له‌جیهانێکی چاوه‌ڕوواننه‌کراو و پێشبینینه‌کراو خۆی دووبارهساکاردهکاتهوه.
بێجگهلهوهسیستهم خۆی له‌دژی جیهانی ده‌ره‌وه‌و پێشهاتهچاوهڕوواننهکراوهکان ده‌پارێزێ هاوکات خۆیشی له‌دژی کاریگه‌ری سیسته‌مه‌کانی دیکهدهپارێزێ. هه‌ر به‌م هۆیهشهوهیهکهئهو نواندهخهتییهکهسیستهمێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌مێکی دیکه‌داده‌نێ، له‌نێو ده‌چێ. سیسته‌مه‌کان ده‌توانن بچنه‌نێو یه‌کترییه‌وه‌و شه‌رت و مه‌رجی بوونی یه‌کتری بخه‌نه‌ژێر پرسیار به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌جۆرێک کاریگه‌ری یان باڵاده‌ستی، به‌شێوه‌ی چاوهڕووانکرا له‌سه‌ر یه‌ک دابنێن.
کاتێک من به‌هۆی به‌له‌مێکی “ئالبین ڤێگا” لهبوهویسلهن (ههرێمێکهلهسوید) پاڕوو لێده‌ده‌م، جهوجێ نییهکهحهتمهن به‌و لایه‌دا با دێت بڕۆم، وه‌ک تۆپێکی مهلهبا بمبا. بهپاڕوولێدانێکی چه‌ند لایه‌نه‌و جیاواز ده‌توانم که‌ڵک لهپێچهڵپێچی یان کۆمپلیسیتهی با وه‌ربگرم و ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی باش پاڕوو لێبده‌م و بڕۆم. من ده‌توانم لهبیۆرکئۆ بچم بۆ ئوروست به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بده‌م به‌وه‌ی که‌با لهکامهلایهوهدێ. …
به‌پێی سیسته‌می تیۆری ناکرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بکرێ که‌به‌رهه‌ڵستکاری، یان هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆری دیکه‌ی سیاسی ده‌توانێ کاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دابنێ. هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م به‌رهه‌ڵستکاری هه‌ر کامهلهسیستهمی خۆسازکهری خۆیانهوهسهریان هه‌ڵداوه‌و هه‌ر کامه‌ش له‌کاریگه‌ری یه‌کتری خۆیان ده‌پارێزن. ئه‌گه‌ر ئهوهپهسهند بکه‌ین که‌سیسته‌م تیۆری ڕاستهدهبێ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند بکه‌ین کهئاڵووگۆڕی سیاسی له‌ڕێگای دیکهجگهله