Kurdish: Carnival as society کارنڤاڵه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت

کارنڤاڵه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت

Carnival as society by Per Herngren, 2011

گێرت نیلسۆنی Gert Nilson سۆسیۆلۆژ نیشان ده‌دا که‌چۆن کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ته‌نیا له‌کۆمه‌ڵگای فیۆدالیسم دانه‌بڕان به‌ڵکوو کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به‌خۆیان پێکهێنا. من بۆ خۆم که‌له‌هامارکوله‌(سوید) ده‌ژیم له‌دوایین حه‌وتووی مانگی گوڵاندا سێ ڕۆژ پشوو وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه‌له‌کۆنترین کارنڤاڵی سویددا به‌شداری بکه‌م.

ئه‌م کارنه‌ڤاڵه‌به‌کارنه‌ڤاڵی هامارکوله‌به‌نێوبانگه‌. کاتێک من بۆ یه‌که‌م جار له‌م کارنڤاڵه‌دا به‌شداریم کرد، ساڵه‌کانی حه‌فتا بوو و من گه‌نج بووم. چه‌ند ساڵ دواتر له‌هه‌شتاکاندا زۆر پێشتر له‌کاتی ده‌سپێکی کارنه‌ڤاڵ له‌مانگی فێڤریه‌دا زانیمان که‌گرووپی شیلی لیندۆ Chile Lindo و گرووپه‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌بولیڤیا به‌جلووبه‌رگی هه‌رێمی خۆیانه‌وه‌له‌مه‌یدان و باغچه‌کانی هامارکوله‌خه‌رێکی پرۆڤه‌و ڕاهێنان بۆ به‌شداری له‌کارنه‌ڤاڵدا بوون. بۆ من هه‌ر ئه‌و ده‌م کارنه‌ڤاڵ له‌مانگی فێڤرییه‌وه‌ده‌ستی پێکردبوو و له‌مانگی ئه‌ڤریلدا به‌توندی به‌رده‌وام بوو. له‌هاوینی هامارکوله‌دا که‌زۆر که‌س بێکاره‌و پشووی قوتابخانه‌ی هه‌یه‌چه‌له‌وه‌باشتر و گرفت چییه‌که‌کارنه‌ڤاڵ له‌هه‌موو هاوێندا درێژه‌ی نه‌بێت؟

به‌پێی گێرت نیلسۆن کاتێک له‌سه‌ده‌ی حه‌فده‌هه‌مدا، باروودۆخی ئابووری ڤێندیک له‌ئیتالیا باش بوو زۆر جار کارنه‌ڤاڵ بۆ ماوه‌ی نیو ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو. هه‌م بۆ چینی سه‌ره‌وه‌و هه‌م بۆ چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌هه‌لوومه‌رجی باشی ئابووری که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. کۆمه‌ڵگای کارنەڤاڵی ده‌کرێ وه‌ک کۆمه‌ڵگای فیۆدالی، بوروژوای و کۆمه‌ڵگای سارد به‌راورد بکرێ. ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌شان به‌شانی یه‌کتری هه‌موو تێکڕا له‌نێو سندووقی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای فیۆدالیدا ده‌ژیان.

ژیانی کارنه‌ڤالی جیهانێکی تایبه‌ت که‌جیاواز بوو له‌کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و جیهانی سارد به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌هیرارشی و ڕوانینه‌دووره‌کانی پێکهێنابوو. کارنه‌ڤال جیهانێکی دیکه‌ی به‌تایبه‌تمه‌ندی ئازادی، هاوبه‌شییه‌تی، یه‌کسانی و پڕوزه‌یی که‌هه‌موو جۆره‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک بوو له‌دژی ڕاوه‌ستان، قه‌تیسماوی و  کۆنه‌خوازی کۆمه‌ڵگای فیۆدالی هێنابووه‌ئاراوه‌. ‌له‌کارنەڤاڵه‌کاندا خه‌ڵکی به‌یه‌کسانی و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیرارشی ته‌مه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ندی، پێشه‌و چین و توێژ هه‌ڵسووکه‌وتیان ده‌کرد و ده‌جووڵانه‌وه‌.

کارنه‌ڤاڵه‌کان کۆمه‌ڵگای شۆڕشگیڕی داده‌مه‌رزێنن

کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌سێنێکدا بۆ چینێکی تایبه‌ت که‌له‌ودا جیاوازی ته‌واو له‌نێوان نمایشکار و چاولێکه‌راندا هه‌بوو، به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوون. له‌کارنه‌ڤاڵه‌کاندا هه‌موو وەکیه‌ک به‌شدار ده‌بوون و هه‌موو له‌به‌رانبه‌ر یاسا و ڕێسای کارنه‌ڤاڵدا یه‌کسان بوون. کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌ڕاستیدا بۆ کاتی پشوو و حه‌سانه‌وه‌دوای زه‌حمه‌تییه‌کانی کار ساز نه‌ده‌بوون و وه‌ک ڕۆژی ئیمڕۆ که‌جێژنه‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌ڕێده‌خرێن. به‌ڵکوو کارنه‌ڤاڵه‌کان بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجێکی ئیده‌ئال وه‌ڕێده‌خران، ئه‌ویش گۆڕان بوو.

کارنه‌ڤاڵه‌کان نیشانه‌ی پرسیار و پرسی گۆڕانی له‌کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌مدا که‌له‌ودا ڕاستی مانای ده‌سه‌ڵات و ئاکتۆریته‌بوو، هێنایه‌گۆڕێ. به‌پێی گێرت نیلسۆن له‌نمایشێکی گرینگ و دووپاتکراوه‌له‌کارنه‌ڤاڵدا لابردن و وه‌لانانی سیمبۆلیکی پادشای کارنه‌ڤاڵ بوو. له‌کارنه‌ڤاڵدا وێنه‌ی گۆڕانه‌کان هه‌موو چه‌شنه‌و زۆر جاریش پارادۆکساڵ بوون. له‌کارنه‌ڤاڵدا به‌رزی و نه‌وی، ئاوه‌ز و شێتی و دامه‌زران و ڕووخان تێکهه‌ڵکێشی یه‌کتری ده‌بوون.

له‌کارنه‌ڤاڵدا ژێنده‌ریش سه‌ریهه‌ڵدا، پیاوان له‌جلی ژناندا و ژنان له‌جلی پیاواندا نمایشیان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت له‌کارنه‌ڤاڵدا مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیش ده‌هاته‌گۆرێ؛ قه‌شه‌له‌جلی سواڵکه‌ر و هه‌ژار له‌جلی ده‌وڵه‌مه‌ندا خۆیان نمایش ده‌کرد. ڕاسته‌ئه‌مه‌هیرارشی کلێسه‌، یان کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و سیسته‌می کاپیتالیستی سه‌روژێر نه‌کرد به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵ گۆڕنیه‌وه‌له‌کارنه‌ڤاڵدا له‌خۆیدا نمایشێکی پرۆتێستۆیی بوو له‌دژی کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌م.

ئه‌مه‌له‌هه‌مانکاتدا به‌و مانایه‌نییه‌که‌کۆمه‌ڵگای کارنه‌ڤاڵی بوو شوێنێکی به‌رهه‌ڵستکاری دژکرده‌وه‌یی له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌. کارنه‌ڤاڵ له‌خۆیدا شتێکی نه‌رێنی نییه‌و دیارده‌یه‌کی خوڵقێنه‌رانه‌ی ئه‌رێنی بوو. له‌کارنه‌ڤاڵدا خه‌ڵکی شیوه‌ژیانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو خۆیان له‌به‌رانبه‌ر و دژی کۆمه‌ڵگای دیکه‌دانه‌ده‌نا.  کارنه‌ڤاڵ زۆرتر پرۆئاکتیڤ بوو هه‌تا دژکرده‌وه‌و ریاکسیۆن، پاشبه‌رهه‌ڵستکاری بوو هه‌تا به‌رهه‌ڵستکاری.

زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه‌هه‌تا به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی و کاریگه‌ری

کارنه‌ڤاڵ له‌نێوخۆ و به‌تێکه‌ڵکێشی جووڵانه‌وه ‌و پراکتیکه‌کانی خۆیی به‌ڕاهێنان و لاسایکردنه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوکردنه‌وه‌پێشکه‌وت. سۆسیۆلۆژی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م گابریه‌ل تارد ئه‌مه‌ی وه‌ک زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه‌ناودێر کرد. کارنه‌ڤاڵ به‌شێوه‌ی ناوه‌ندی و رێبه‌ری له‌‌سه‌ره‌وه‌تووشی گۆڕان نه‌هات. کارنه‌ڤاڵ له‌خۆیدا ناوه‌ندی فره‌لایه‌نیی کرد له‌باتی ئه‌وه‌خۆی ببێ به‌ناوه‌ند و رێبه‌ری. هه‌موو ناوه‌ندگه‌لی وه‌ک (مه‌یدانه‌کان، جێژنه‌کان، شێوازه‌کان و  ساڵوه‌گه‌ڕه‌کان)ی لێکنزیکرده‌وه‌و تێکه‌ڵهه‌ڵکێشی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای فیۆدالی ناوه‌نده‌سارده‌کان کرد. کارنه‌ڤاڵ له‌باتی له‌نێوبردنی نه‌زم و ڕێساکان ئه‌وانی فره‌لایه‌نیی کرد. کارنه‌ڤاڵ کۆمه‌ڵگاکانی زیندوو کرده‌وه‌و گه‌رمایی و ڕۆحی وه‌به‌رداکردن.

کارنه‌ڤاڵه‌کان سیسته‌مێکی وای پێکهێنا که‌له‌ودا وزه‌وتوانا، نه‌زم و رێسا، خۆڕاگری و به‌سه‌رخۆدا زاڵبوون، پڕبایه‌خی و به‌پارێز بوونی له‌گه‌ڵ دڵفراوانی، هه‌ستده‌ربڕین، هاوئاهه‌نگی و ئه‌ڤین تێکه‌ڵ به‌بێنه‌زمی کرد.

له‌سه‌ده‌کانی ١٦ و ١٧ کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌کزیان دا و زیاتر بوونه‌نمایشی بۆنه‌یی و کاتی. له‌کارنه‌ڤاڵه‌کان، پاراده‌کان به‌جێما که‌به‌شه‌قامه‌کاندا بۆ خه‌ڵکی قه‌راخ جاده‌کان نمایشیان ده‌کرد. ئه‌و کارنه‌ڤاڵانه‌که‌بۆ خۆیان کۆمه‌ڵگای تایبه‌تی خۆیان پێکهێنابوو لاواز بوون و له‌نمایشی کورت و کاتی ڕۆژانه‌دا قه‌تیس مان. کارنه‌ڤاڵه‌کان له‌کارنه‌ڤاڵی ئازادییه‌وه‌بوون به‌کارنه‌ڤاڵی ڕۆژانی پشوو واته‌له‌کارنه‌ڤاڵی گشتی و خه‌ڵکییه‌وه‌بوون به‌کارنه‌ڤاڵی ده‌سته‌و تاقمی بچووک.

کارنه‌ڤاڵه‌کان به‌یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه‌وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک بوون به‌پاشکۆ و چاوگه‌ی وزه‌له‌کۆمه‌ڵگای فیۆدالی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دواتر له‌کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستی بۆ کارمه‌نده‌کان.

به‌و هۆیه‌وه‌که‌به‌شداربووانی پێشووی کارنه‌ڤاڵ ئێستا بۆ خۆیان سه‌رچاوه‌ی داهات و ته‌مه‌شاچی و چاولێکه‌ری کارنه‌ڤاڵن ئه‌وه‌کارنه‌ڤاڵ ده‌سه‌ڵاتی پاراستووه‌یان لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌.

گه‌ڕانه‌وه‌ی کارنه‌ڤاڵه‌کان

ئیمڕۆ کارنه‌ڤاڵ و شێوه‌ی گه‌رموگوڕی له‌و بابه‌ته‌که‌وه‌ک کارنه‌ڤاڵه‌کانی ڤینێدیکی سه‌ده‌ی ١٧ی ئیتالیا ده‌چن، جارێکی دیکه‌سه‌ریان هه‌ڵداوه‌. گێرت نیلس له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه‌دا نیشان ده‌دا که‌له‌کۆمه‌ڵگای ئێستای کاپیتالستیدا ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک پێویستیان به‌کارکردن هه‌یه‌یان ئه‌وه‌ئێمه‌ته‌نیا پێویستمان به‌٣٠ له‌سه‌دی وه‌ختی کارکردن بۆ هه‌ڵسووڕانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌. ئه‌و پاره‌زۆره‌ی که‌ئیمڕۆ ده‌چێته‌گیرفانی کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌دار یان له‌کاری ناپێویستی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تی و شه‌ریکه‌کان، بودجه‌ی سه‌ربازی و هوڵدینگه‌کاندا به‌شی ئه‌وه‌ده‌کا که‌ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک کار بکه‌ن. به‌پێی گێرت نیلس به‌و پاره‌زیادییه‌ده‌کرێ جارێکی دیکه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ سنووری ٥٠ به‌٥٠ نرخی ژیانی له‌ڤنێدیگی سه‌ده‌ی ١٧دا. ئیتر خه‌ڵکی ئێستا وه‌ک ئه‌و ده‌م ماوه‌ی ٨ هه‌تا ٩ مانگ له‌کارنه‌ڤاڵه‌کاندا بتوانن بەشدار بن. ژیانێک که‌خه‌ڵکی ئیمڕۆیی ته‌نانه‌ت خه‌ونیشی پێوه‌نابینن، واته‌ژیان له‌جێژن و کارنه‌ڤاڵه‌کاندا.

ئه‌مه‌ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌سنووری نێوان‌به‌شداربوون یان ته‌نیا ته‌ماشاچیبوون له‌کارنه‌ڤاڵه‌کاندا نه‌مێنێ، سنووری نێوان که‌مایه‌تی به‌شداربووانی کارنه‌ڤاڵ و زۆرایه‌تی ته‌ماشاچیدا نه‌مێنێ و ‌پێچه‌وانه‌ببێته‌وه‌واته‌زۆرایه‌تی ده‌بێته‌به‌شداربووی کارنه‌ڤاڵ و که‌مایه‌تی ده‌بێته‌ته‌ماشاچی. ئه‌مه‌له‌خۆیدا ده‌کرێ له‌بزووتنه‌وه‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌کانیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ڕه‌نگبداته‌وه‌و لایه‌نی نه‌رێنی که‌به‌رهه‌ڵستکاران هه‌میشه‌له‌که‌مایه‌تیدان له‌نێوبچێ.

کارنه‌ڤاڵه‌کان و داهاتووی بزووتنه‌وه‌به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان:

  • له‌باتی ئه‌وه‌کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هاوتای یه‌کتری دابنرێن، خودی کۆمه‌ڵگا فره‌لایه‌نی ده‌کرێ. لێره‌دا ئیتر ناوه‌ندێک نامێنێ که‌له‌دژی به‌رهه‌ڵستکاری بکرێ.
  • له‌باتی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو، زۆر کۆمه‌ڵگای دیکه‌له‌قه‌راغه‌وه‌ساز ده‌بن که‌هه‌موو ئه‌وانه‌پێوه‌ندی چڕ و پڕ و به‌رده‌وامیان پێکه‌وه‌هه‌یه‌.
  • له‌باتی ئه‌وه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستکاری له‌ڕێبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی بێ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بکا، کارنه‌ڤاله‌کان ده‌گه‌رێننه‌وه‌نێو خودی کۆمه‌ڵگا و کاروکاریگه‌ری له‌سه‌ر فره‌لایه‌نی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن.
  • له‌باتی ئه‌وه‌به‌هۆی به‌رهه‌ڵستکاریی نه‌رێنی و که‌مڕه‌نگه‌وه‌به‌جۆرێک بوونی کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بسه‌لمێندرێ، له‌نێو خودی کۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌ی کارنه‌ڤاڵی و فره‌ڕه‌هه‌ندی نه‌زم و ڕێساکان بچه‌سپێندرێن. بۆ چی له‌”نا”یه‌کدا بژی له‌کاتێکدا شیانی ئه‌وه‌هه‌یه‌له‌کۆمه‌ڵگای ئیده‌ئال و به‌دڵی خۆتدا بژی؟-         …

 Per Herngren, 2011

سه‌رچاوه‌:

Gert Nilson, Ett. Två. Tre. Det sociala livets grundfigurer, Korpen, Göteborg: ٢٠٠٨.

Translated to Kurdish 2011 by Siawash Goudarzi

Contact Siawash Goudarzi for publishing this texts or for organizing trainings or seminars on civil disobedience and nonviolence siawash.goudarzi(at)gmail.com

Per Herngren in Kurdish

Civil Disobedience Manual
Postprotest
Recursive resistance
Nonlinear resistance
About Per Herngren
Carnival as society
Per Herngren on
Newroz Tv 2010

Scroll to Top