چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ په‌ر هه‌ره‌نگرێن
ئەنجامدانی: سیاوەش گۆدەرزی
2010.10.07
پڕۆفایل، په‌ر هه‌ره‌نگرێن كێیه؟
په‌ر هه‌ره‌نگرێن
په‌ر هه‌ره‌نگرێن یه‌كێك لهدامهرزێنهرانی بزووتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژییه له‌سوید. هه‌م وه‌ك نووسه‌ر، هه‌م وه‌ك لێكۆڵه‌ر و هه‌م وه‌ک خه‌باتکاری بهکردهوهكهسایهتییهكی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی سویدییه. دوکتۆرای لهسۆسیۆلۆژی هه‌یه. له‌ساڵی 1984وهلهتێكۆشانهكانی بزووتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی له‌گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری كردووه. لهوڵاتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا ماوه‌ی 15 مانگ له‌به‌ر تێكۆشانی دژ به‌دروستكردنی رۆکێتی پرشینگی دووی چه‌كی ناوكی له‌فلۆریدا بۆ ماوه‌ی 15 مانگ زیندانی كراوه. له‌کۆتایی هه‌شتاکان فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر کهقهرابوو لهئاڵمانیاوهبگوێزرێتهوهبۆ تورکیا و له‌شه‌ڕی کوردستاندا به‌کار ببرێ، تێکشاندووه. هه‌تا ئێستا 9 کتێبی نووسیووهکهدوایین كتێب ناوی (خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێكێکه). یه‌کێک له‌کتێبه‌کانی به‌ناوی “ڕێنمایی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی” له‌لایه‌ن سیاوه‌ش گۆده‌رزی وهرگێڕدراوهتهوهسهر زمانی کوردی و له‌سوید چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تێبینی:
فیلمی ئه‌م وتووێژهلهڕۆژهکانی 18، 20 و 22ی ئوکتۆبه‌ر لهنهورۆزتیڤی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
1. به‌و پێیهجهنابت یه‌کێک لهخهباتگێڕانی ناسراوی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیت و هه‌تا ئێستا هه‌ر له‌و بارهوه٩ کتێبت نووسیووەو هەر لە سەر بەشداری ڕاستەوخۆ لە هەڵمەتەکانی نافەرمانی مەدەنیدا بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە ئەمریکا زیندانی کراوی، با پێشینەی خەبانی نافەرمانی مەدەنی دەستپێبکەین و بزانین سەرچاوەی بیری خەبانی نافەرمانی مەدەنی بۆ کێ و لە کوێ و چ کاتێکدا دەگەڕێتەوە؟
– خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئهوهیهکهبهشێوهی فه‌رمی و کراوه، یاسا بن پێ بکرێ. ههوڵهکهئهوهیهههڵهیهک ڕاست بکرێته‌وه، ئه‌و ههڵهدهتوانێ سه‌رکوت، یان مافخوراوی یان هه‌ر شتێکی دیکه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئهوهتوندوتیژی به‌کار ببرێ. واتهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای ناتوندوتیژی دامه‌زراوه، وه‌ک ئهوهگاندی باوه‌ڕی پێ‌بوو و لە خەباتی دژی کۆلۆنیالیستی لە هیندووستاندا بەکاری هێنا.
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌ک چه‌مک دهگهرێتهوهبۆ بۆ نووسه‌ری باكووری ئه‌مریكا، هێنڕی ده‌یڤید تۆرێۆ لە سەدەی هەژدەهەمدا. ئه‌و پێیوابوو حكوومه‌ت له خۆیدا مه‌ترسیدار نییه. مه‌ترسی و كێشه‌كه له هاوكاری و فه‌رمانبه‌ری هاووڵاتییه‌كانی ژێر فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حكوومهتهدایه. تۆرێۆ دەیوت پتەوترین بنەمای زوڵم و زۆر و ناحه‌قی و گرینگ‌ترین كێشە له‌به‌رده‌م ئاڵووگۆڕە کۆمەڵگاییەکاندا، ئه‌و مرۆڤانەن كه سه‌ره‌ڕای ناڕازی بوون و دژبه‌ری له باری بیروڕاوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هێشتا فه‌رمانبه‌ری لە دەوڵەت ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تدا سه‌ر هەڵنابڕن و فەرمانبەری ده‌كه‌ن. تۆرێۆ له‌و باوەڕی بەوە هەبوو، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له باری بیروبۆچوونەوه له دژی حكوومه‌تن، ئەگەر هاتبا و دژبه‌ری و به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌یان بخەنە بواری پراکتیکەوە، ئه‌وه ده‌توانرا بۆ نموونهپیش به‌شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌دژی مێکزیکۆ بگیردرێ. تۆرێئۆ لەو سەردەمەدا خەباتگێڕێکی گەورە و ئاشتیخوازێکی کەم وێنە بوو کە لە دژی شەڕی ئەمریکا لە دژی مێکزیکۆ هەڵوێستی وەرگرت. له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆرێئۆ باش دەیزانی كه پاره‌یەی لەو بەناوی زه‌كات دەستێندرا، لە لایەن دەوڵەتەوە لە سه‌ركوتی ئیندیانه‌كان و هێرشه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مێكزیكۆ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا، ئەو له دانی زه‌كات خۆی بوارد و هه‌ر به هۆی سەرپێچی کردن لە دانی زەکاتیش خرایه زیندان. واته‌ئه‌و به‌نافه‌رمانی خۆی له‌دژی شه‌ڕی مێکزیکۆ هەڵوێستی وەرگرت.
دواتر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف ده‌نگدان لە ئەمریکا و زۆر وڵاتی دیکە که‌ڵکی لێوه‌رگیرا. گاندی له‌کۆتایی سه‌ده‌ی 19دا له‌گه‌ڵ بیری ده‌یڤید تۆرێۆ ئاشنا بوو و له‌خه‌باتی دژ بهکۆلۆنیالیزمی ئینگلیز له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی که‌ڵکی وه‌رگرت، گاندی چه‌مکی ناتوندوتیژی به‌خه‌باتی نافه‌رمانی مهدهنییهوهزیاد کرد، واتهنهک ته‌نیا ده‌بێ لهناوتوندتویژی که‌ڵک وه‌رگیردرێ به‌ڵکوو ناتوندوتیژی وه‌ک ئه‌رک ڕه‌چاو بکرێ. بێجگهلهمهگاندی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و چاره‌سه‌ری پێکه‌وه‌گرێ دا واتهنافهرمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ هاوکات چاره‌سه‌ریش له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێ. له ڕێپێوانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی گاندی ناسراو به ”ڕێپێوانی خوێ”، كاتێك هیندووستانییەكان به مه‌به‌ستی له‌ژێر پێ خستنی یاسا كۆلۆنییه‌كانی ئینگلیز بۆ خۆیان ده‌ستیان كرد به ههڵێنجێنانی خوێ له ده‌ریا، گاندی خودی که‌ره‌سته‌ی کرده‌ئامانج. ئامانج دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵێنجانی خوێ له‌لایه‌ن ئینگلیزهوهبوو، بەڵام ئەوان لە دژی هەڵێنجانی خوێ نەبوون ئەگەر لە خزمەتی بەرژەوەندی هێندووستاندا بێت هەر بۆیە ئه‌وان بۆ خۆیان خوێیان هه‌ڵێنجا و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و چاره‌سه‌ریان پێکهوهلە یەک کاتدا ئه‌نجامداو کهرسهتهو ئامانج له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا بوون به‌یه‌ک.
2. باشهپێناسهی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی چییه‌و پره‌نسیپه‌کانی ئه‌م خهباتهکامانهن و به‌گشتی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر کامانهبنهما دانراوه‌و ئامانج له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی چییه؟
– نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و پره‌نسیپانه‌ی هه‌بێت: نافه‌رمانی مه‌ده‌نی كرده‌وه‌یه‌كی كراوه‌ی فه‌رمییه، واتهڕوون و ئاشکرا و به‌ئاگاداری به‌ڕێوه‌ده‌چێ و هیچ چهشنهنهێنی و دووره‌په‌رێزی فه‌رمی تێدا نییه. نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر بنه‌مای به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی دامه‌زراوه. كرده‌وه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، كرده‌وه‌یه‌كی نایاساییه كه له‌ودا یاسایه‌ك، فه‌رمانێك یان بڕیارێك له ژێر پێ ده‌خرێ. ئامانج له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، ئامانجێكی گشتی كۆمه‌ڵگایی یان كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه. له نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئاكامه كه‌سییه‌كان یه‌كجار گرینگ و پڕ بایه‌خه‌ن. که‌س له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی ئه‌و نافهرمانییهی ئه‌نجامی داوهههڵنایهت. زۆرجار خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئاکامه‌که‌یه‌تی که‌به‌رهه‌م و ده‌سته‌که‌وتی ده‌بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئه‌ركی خهباتكارانهمان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین ده‌بێ به‌سه‌ر ترس‌دا سه‌ربكه‌وین و خۆمان له‌ترس ڕزگار بكه‌ین. ئهمهلهخۆیدا شه‌هیدپه‌روه‌ری نییهئێمهدهبێ مه‌حکه‌مه‌و سزا بکهیهنهبهشێک له‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ دژبه‌ره‌کانمان. بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش پێویستمان به هێزی فیزیكی نییه. ته‌نیا شتێك كه بۆ گه‌یشتن به مه پێویسته زاڵ بوونی سایكۆلۆژی به‌سه‌ر خۆدایه. ئه‌م نه‌ترسی و ئازایهتییهدهتوانرێ پێكبێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی تێ‌بگا كه ڕاستی و ناتوندوتیژیی چ مانایه‌ك ده‌ده‌ن. سزا به‌شێکی گرینگه له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه. ترس له ئاکامهکهسییهکان پێشمان ده‌گرێ که پێش به‌تووند وتیژی بگرین و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان پێک‌بێنین. ئامرازی شکاندن و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ترس‌دا به‌شێوه‌یه‌کی پارادۆکساڵ وه‌رگرتنی ئاکامه‌کانی نافهرمانییهیانێ په‌سه‌ند و وه‌رگرتنی سزا. زیندان له پێش هه‌موو شتێکدا بۆ کهسانێکهکه له‌وێ دانانرێن. کاتێک هاووڵاتییه‌ک ئه‌وه‌ی پێی ڕاسته به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی مه‌ترسی سزا ئه‌نجامی ده‌دا، ئهوهدیواری زیندانه‌کانن کهدهڕووخێندرێن. ئه‌گه‌ر چی زیندان له مانا فیزیکییه‌که‌یدا هه‌ر له‌جێی خۆی ده‌مێنێ. زیندانییه‌کان وه‌ک سیمبۆل له زیندان دهمێننهوهبهڵام مانای سیمبۆلکی کارکردیان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌گه‌یه‌ته خه‌ڵکی. زنجیری ڕاسته‌قینه‌ی پێمان، ترسی که‌سیی ئاکامی کرده‌وه‌کانمانه له کاتی له ژێر پێ خستنی یاسادا. ئه‌م ترسه ته‌نیا ترسێکی سایکۆلۆژی نیه. به‌ڵکوو زنجیری پێمان پێش هه‌موو شتێک پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه. پێکهاتنی ئه‌م جۆره زنجیرانه له‌گه‌ڵ یه‌کدی جیاوازی هه‌یه.
وه‌ک وترا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی شه‌هید په‌روه‌ری نیه. ئه‌وه‌خودی ئازار نیه‌که هێز ده‌دا. زۆر که‌س به‌ئاسانی ماوه‌ی زیندان تێده‌په‌ڕێنن. هێزی نافه‌رمانی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که مرۆڤ به سه‌ر ترس له‌ئازار و زه‌جردا سه‌رده‌که‌وێ. میکانیزم له‌خودی زاڵ بوون به‌سه‌ر ترسدایه. هه‌ر ئه‌مه وامان لێده‌کا و ناچارمان ده‌کا که شیانه‌کان وه‌بینین و له‌کاتی پێویستدا که‌ڵکیان لێوه‌رگرین. بۆ ئهوهسزا کاریگه‌ری خۆی هه‌بێ ده‌بێ ئێمه خۆمان بۆ خۆمان کۆنترۆڵ بکه‌ین. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌میشه‌به کراوه‌یی ده‌کرێ. ئامانج ئه‌وه‌یه که ئه‌م خۆکۆنترۆڵکردنهنهمێنێ و که‌سانی دیکه هان بدرێن که هه‌مان شت بکه‌ن و به‌سه‌ر ترس‌دا زاڵ بن. ئامانج له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که کولتوورێک چێ بکرێ که له‌ودا هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ پێش به نایه‌کسانی و تووندوتیژی بگرن و بۆ گه‌یشتن به‌م کاره‌ش ترس و سزا کۆسپیان بۆ درووست نه‌کا.
وه‌ک نموونهلێرهدا ده‌توانین باسی ئالڤین ئه‌و ژنهسویدییهبکهین که‌به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی چوونهزیندانی هه‌ڵبژاردووه. ئێستا ئالڤین له‌سوید له‌زیندان دایه. ئه‌و بۆ ئهوهلهزیندانهکهبهرههڵستکارییهکی هاوبه‌ش له‌نێو بهندییهکاندا دژ بهمافخوراوی ئه‌وان درووست بکا.
3. باشهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌و وڵاتانه‌ی که‌دیکتاتۆری ته‌واو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا زاڵه‌یان شه‌ڕیان تێدایه‌و هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی و به‌رهه‌ڵستکاری به‌توندترین شێوهسهرکوت ده‌کرێ، وه‌ک نموونهکوردستان، خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی چ کارکردێکی هه‌یه‌و به‌چ شێوه‌یه‌ک له‌ئه‌م شێوازهخهباتهکهڵک وه‌رگیرێ؟
– بۆ نموونهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌کاتی شه‌ردا به‌کار ده‌برێ. خه‌ڵک له‌ڕێگای خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌شداری له‌شه‌ڕدا ناکه‌ن و ناچنهسهربازی. ئێمه‌وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی پلۆگبیل یان نێڵی جووت، وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌شدا ده‌بینرێ، (نێزهوهک سیمبۆلی شه‌ڕ دهتوێنینهوهو نێڵی جووتی لێ ساز ده‌که‌ین)، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌دژی شه‌ڕ ڕاده‌وه‌ستن. یه‌کێک لهشێوازهبهرچاوهکانی ئێمه، شکاندنی چه‌ک یان چه‌کداماڵینه. سیمبۆلی خه‌باتی ئێمهلهکارهکانمان و هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتماندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. واتهتواندنهوهی چه‌ک و گۆڕاندنی بۆ جووتی نێل که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌به‌رهه‌می بۆ مرۆڤایه‌تی ههیهنهک که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ئینسانی پێدهکوژرێ. ئێمهلهفابریکای چه‌کسازی یان لهپایهگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بهچهکوشهکانمان چه‌که‌کان ده‌شکێنین و له‌کاریان ده‌خه‌ین. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و کارانهشهوهدهگیردرێن و زیندانی ده‌کرێین. من بۆ خۆم کاری چه‌کداماڵین و چهکشکاندنم لهپرشینگی دوو له‌فلۆریدا له‌ئه‌مریکا ئه‌نجامدا و هه‌ربه‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه8 ساڵ زیندانم بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام دوای 15 مانگ مانهوهلهزیندان له‌ئه‌مریکا ده‌رکرام. دیاره‌من به‌ته‌نیا نه‌بووم، ئێمه‌ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان به8 که‌س ئه‌نجامدا و ڕۆکیتی پرشینگی دوومان له‌کار خست.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا هه‌بێت و خه‌ڵک چالاکانهلهم خه‌باته‌دا به‌شداری بکه‌ن، ئهوهکامهدیکتاتۆر و ملهۆڕهناتوانێ خۆی له‌به‌رانبه‌ر خه‌باتی خه‌ڵکیدا ڕابگرێ. بۆ نموونهلهسهردهمی دیکتاتۆری شیلیدا بۆ ڕووخانی دیکتاتۆری له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی که‌ڵک وه‌رگیرا. پرسهکهئهوهیهئێمهچیمان ده‌وێ، بۆ نموونهدیمۆکراسیمان ده‌وێ یان ئازادی به‌یان؟ یان ئه‌وه‌ی ده‌مانهه‌وێ پێی بگه‌ین، بۆ گه‌یشتن به‌و مهبهستانهکهسانێک دهکهونهزیندان و ته‌نانه‌ت ئه‌شکه‌نجه‌ش ده‌کرێن. نموونهیهکجار زۆرهلهدیکتاتۆرییهکهوهبۆ دیکتاتۆرییه‌کی دیکهلهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی که‌ڵک وه‌رگیراوه. وه‌ک ده‌سپێک ئهوهیهکهکهسانێک هه‌بن و جورئه‌تی ئه‌نجامدانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییان هه‌بێت. وه‌ک نموونهلهوڵاتی ئاراژانتین له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک ژنان به‌ناوی دایکانی شێت لهمهیدانێک له‌بۆینس ئایرس کۆ ده‌بوونه‌وه‌و داوای دیاربوونی چاره‌نووسی کور و کچهبێسهروشوێنهکانیان ده‌کرد که‌له‌لایه‌ن حکوومه‌تی دیکتاتۆری ئارژانتینهوهبێسهروشوین کرابوون. ئه‌وان هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک کۆده‌بوونه‌وه‌و ئه‌م کاره‌یان به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامدا هه‌تا وای لێهات که‌داواکاری ئه‌وان وردهوردهتهشهنهی کرد و خه‌ڵکی دیکه‌ی لێ ئاگادار بوو و به‌وان په‌یوه‌ست بوون و یاسای نیزامی ئه‌و کاتی ئارژانتینیان له‌ژێر پێ خست و مه‌ترسی و ریسکیان قبووڵ کرد. لێره‌دا هه‌مان کاریش ده‌کرێ له‌کوردستان بکرێ. ده‌بێ زیاتر بیر له‌لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌و کاره‌بکه‌ی که‌تۆ به‌رانبه‌ر به‌دژبه‌ری ده‌که‌ی، بیر لهوهبکهوهکهبهکامهئاکام و ئامانج ده‌گه‌ی؟ چیت ده‌وێ کهبیگۆڕی؟ ئه‌گه‌ری ئهوهههیهگرووپهبچووکهکهی ئێوه‌زیاتر و زیاتر بن، ڕهنگهحهوجێ به‌وه‌بکا هه‌موو حه‌وتوویه‌ک و هه‌موو مانگێک هه‌مان هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دووپات بکرێته‌وه. گرینگ له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا به‌رده‌وامییه، له‌چه‌ند کهسێکهوهدهست پێده‌کا و زۆرتر و زۆرتر ده‌بێ و به‌هه‌موو لایه‌کدا ته‌شه‌نه‌ده‌کا. گرینگ ئهوهنییهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی شوێن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دابنێ، گرینگ ئهوهیهزیاتر تهشهنهبکا و خه‌ڵکێکی زۆرتر وشیارانهبهشداری بکه‌ن. لهگوندێکهوهبۆ گوندێکی دیکه‌و لهشارێکهوهبۆ شارێکی دیکهبگوێزرێتهوهو په‌ره‌بگرێ. له‌دوایدا ده‌سه‌ڵاتداران کۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌و لاشهوهخهڵک به‌ئامانجه‌کانیان ده‌گه‌ن.
له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م ئه‌و جورئه‌ته‌یان ههیهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بده‌ن، ڕهنگهئهوانیش زیندانی بکرێن. به‌ڵام ههمیشهلهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا ده‌بێ بیر له‌کاری داهێنه‌رانه‌و خوڵقێنهرانهبکرێتهوهو ئهوهکارهکان به‌رهه‌میان هه‌بێت.
بۆ نموونهئهندامانی کورد له‌پارلمانی تورکیا به‌مه‌به‌ستی له‌ژێرپێنانی یاسای قه‌ده‌غه‌بوونی زمان له‌نێو پارلمان‌دا به‌کوردی قسه‌یان کرد، لێره‌دا ئامانج و کهرهستهلێکگرێدراون. ئه‌وان له‌هه‌مان کاتدا به‌کوردی قسه‌یان کرد که‌له‌خۆیدا هه‌ڵمه‌تێک بوو له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌ئامانج گه‌یشتن. له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌کرێ بۆ زۆر مه‌به‌ست بۆ نموونهخهبات له‌دژی هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی یان ئازادی مه‌زهه‌بی و یان قه‌ده‌غه‌کاری زمان که‌ڵک وه‌رگیردرێ. بۆ نموونهلهدژی قه‌ده‌غه‌کاری په‌روه‌رده‌ی زمانی کوردی ده‌کرێ له‌رێگای خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌په‌نا قوتابخانهدهوڵهتییهکاندا قوتابخانه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ قوتابخانه‌ی کوردی بکرێته‌وه. ڕهنگهئهم کارهگرتن، زیندان، ئه‌شکه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت کوشتنیشی به‌دوادا بێت به‌ڵام خه‌بات خه‌باته‌و قوربانی ده‌وێ، له‌شه‌ڕی گه‌ریلایشدا قوربانی هه‌یه، به‌ڵام ئهوهههیهلهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌ژماری قوربانییه‌کان ههمیشهکهمترن.
له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییدا سه‌بر و پشوودرێژی گرینگهزۆر جار ئامانج و به‌رهه‌م زوو وه‌دی نایه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وامی خه‌بات حه‌تمه‌ن به‌رهه‌می ده‌بێ، بۆ نموونهلە پێوەندی لە گەڵ هەڵمەتێکی نافەرمانی مەدەنیدا بهسهمهحمهکهیهک له‌تورکیا ده‌نگێكی کوردی بسه‌لمێنێ ئیتر ئهمهلهمهحکهمهیهکهوهبۆ یه‌کێکی دیکهتهشهنهدهکا و له‌درێژخایه‌ندا شوێن له‌سه‌ر سیسته‌م داده‌نێت و ئاڵووگۆڕی به‌دوادا دێت. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی زۆر جار لهدرێژهماوهدا به‌رهه‌م ده‌دا.
4. له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌باکووری کوردستان له‌میدیاکانی ڕۆژئاوادا بێده‌نگی ده‌کرێ. ده‌زانین میدیای ئیمڕۆی جیهانی قورسایی له‌سه‌ر ڕهنگدانهوهبهتوندوتیژی داناوه، یانێ ئهوهندهباس له‌توندوتیژی ده‌کرێ و هه‌واڵ و ده‌نگووباسی له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیشان ده‌درێ، ئاور له‌هه‌وڵی ئاشتیخوازانه‌و بۆ نموونهخهباتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی نادرێته‌وه، باشهلهههلوومهرجێکی ئاوادا خه‌باتی مه‌ده‌نی چۆن بتوانێ ڕه‌نگ بداته‌وه‌و جێپێیه‌ک بۆ خۆی له‌میدیادا وه‌ده‌ست بێنێ؟
– هه‌موو هه‌ڵمه‌تێکی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ له‌کاریگه‌ری میدیایی به‌ڕێوه‌بچێ. نابێ خه‌باتی ڕزگاریخوازی به مێدیاوهببهسترێتهوه. ڕزگاری له سه‌ره‌وه‌ڕا وه‌ده‌ست نایه، نه له‌لایه‌ن مێدیا و نه له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌کانه‌وه. ڕزگاری له‌خواره‌وه‌ڕا له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکهلهگرووپێکهوه بۆ گرووپێکی دیکهدهگوێزرێتهوه. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی گرێ‌دراو له‌ته‌ک ناتوندوتیژی و دیالۆگ له‌و شێوازانه‌ی دیکه‌ی خه‌بات که دوژمنی قورس و قایم بۆ خۆ چێ ده‌کا، زۆر کاریگه‌رتره. ئهوهلهمیدیاکانی ڕۆژئاوادا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌کوردستان ڕه‌نگ ناداتهوهبهبڕوای من کێشه‌ی گه‌وره‌نییه، کورده‌کان بۆ خۆیان خاوه‌ن میدیای خۆیانن و له‌میدیای خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن . هه‌ڵمه‌ته‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی میدیا بن، ئه‌گه‌ر میدیا باسی کرد ئه‌وه‌چ باشتر به‌ڵام نابێت قه‌د بهمیدیاوهببهسترێتهوه، خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ لهخهڵکهوهبۆ خه‌ڵک بوگوێزرێتهوه.
5. له‌نێوان ڕۆژه‌کانی 20 و 25ی سێپته‌مبه‌ردا هه‌ڵمه‌تی نهچوونهقوتابخانهلهلایهن منداڵانی کورد له‌باکووری کوردستان ئه‌نجام درا، بۆچوونی ئێوهلهسهر ئه‌و شێوازهخهباتهچۆنه؟
– له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بایکۆتی نهچوونهقوتابخانهبهبڕوای من ده‌بوا له‌په‌نای بایکۆت یان حه‌فته‌ی دوای باکوت، پێکه‌وه‌نانی قوتابخانه‌ی سیمبۆلیکی کوردی وهڕێبخرابایه، واتهلهو کاته‌دا منداڵانی کورد ناچنهقوتابخانههاوکات دهچنهقوتابخانهیهکی سیمبۆلیکی کوردی و له‌وێ ده‌رسی کوردی ده‌خوێنن. ڕهنگهئهمهزیندان و گرتنی به‌دواوه‌بێت بۆ مامۆستایان به‌ڵام به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م کارهدهتوانێ ئاڵووگۆڕی قووڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌درێژماوه‌دا بێنێ.
6. تۆ کاتی خۆی له‌هه‌شتاکاندا له‌هه‌ڵمه‌تێکی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا له‌ئاڵمانیا به‌شدار بووی و فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر کهبهتورکیا فرۆشرابوو و قه‌رار بوو بگوێزرێته‌وه‌و بێگومان له‌شه‌ڕی کوردستاندا به‌کار ده‌هێندرا، تێکشاند، ده‌کرێ باسی ئه‌و ههڵمهتهبکهی؟
– له کۆتایی هه‌شتاکاندا کاتێک من له‌ئه‌مریکا پاش 15 مانگ زیندانی له‌وێ ده‌رکرام و گهڕامهوهسوید، زانیم کهگرووپگهلێکی پلۆگبیلی، له‌ئوروپا نین و ته‌نیا چه‌ند که‌سێک له‌وڵاتانی وه‌ک ئاڵمان و هوله‌ند تێکۆشانیان هه‌یه. من پێوه‌ندیم بهوانهوهکرد و گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵمه‌تێکمان له‌ئاڵمان داڕشت. له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کدا له ئاڵمان فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر که به‌تورکیا فرۆشرابوو، بهچهکوشهکانمان شکاند و لهکارمان خست. ئه‌و فڕۆکه‌یه به‌تورکیا فرۆشرا بوو که ئه‌رته‌ش له‌دژی کوردان به‌کاری بێنێ. ئامانجی ئێمه له‌تێکشکاندنی ئه‌و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره ئه‌وه‌بوو که له‌دژی شه‌ڕی تورکیا له‌کوردستان ڕابوه‌ستین. ده‌زانین سازکردنی هه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر 5 هه‌تا 6 ساڵی ده‌وێ و ئێمه‌ش به‌و کاره‌مان لانیکه‌م هێج نه‌بێت ناردنی ئه‌و فڕۆکهمانهبۆ 5، 6 ساڵ وه‌دواخست.
7. تۆ له‌په‌نای وانه‌وتنه‌وه، سازکردنی کۆنفرانس و سیمینار و وه‌ڕێخستنی کۆرسی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، دیسان له‌به‌شداریکردنی بهکردهوهلهههڵمهتهکانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا به‌شداری، تکایهباسی تێکۆشانه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی خۆت و هاوڕێیانی دیکه‌ت لهههڵمهتهکاندا بکه؟
– من هه‌تا ئێستا بۆخۆم دوو نارنجۆکهاوێژ یان بازووکام شکاندووه، دۆسته‌کانمان لهگرووپهکهی ئێمهتهیارهی یاس و ته‌یاره‌ی ڤینگ که‌هه‌ر دوو سوید سازی ده‌کا و ته‌یاره‌ی شه‌ڕکه‌رن شکاندووه‌و لهکارمان خستووه. ئێستا سوید له‌هه‌وڵی به‌رفراوان دایهکهئهو تهیارهشهڕکهرانهبهههموو جیهان بفرۆشێ. هه‌ر ئه‌م هاوینه دوو دانهلهدۆستهکانمان”ئانیکا سپالدا” و “مارتین سمێدییهباک” ژماره‌یه‌ک بازووکای سویدیان تێکشکاند. ئێستا ده‌وڵه‌تی سوید ژماره‌یه‌کی زۆر له‌م نارنجۆکهاوێژانهدفرۆشی و له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی جیهاندا به‌کار ده‌برێ. “ئالڤین” دۆستێکی دیکه که‌ئێستا له‌زینداندایه‌و چه‌ند حه‌وتوویه‌ک ده‌بێ له‌وێیه، تۆپێکی دوورهاوێژی شکاندووه. “هانس لیانده‌ر” و “پیا” دوو چالاکوانن که‌له‌به‌ر تێکشکاندنی ته‌یاره‌ی شه‌ڕکه‌ری یاس ئێستا له‌زینداندان و ساڵێک زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به‌گشتی مهحکهمهلهسویدا بۆ تێک‌شکاندن و له‌کارخستنی تهیارهساڵێک زیندانی ده‌دا و بۆ تێکشکاندنی چه‌کی دیکه‌ش چه‌ند مانگێگ. له‌ڕاستیدا سوید ده‌وڵه‌تێکی کریمیناڵهلهپێوهوهندی له‌گه‌ڵ فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵدا. ئه‌گه‌ر ئێمهڕێژهی حه‌شیمه‌تی سوید له‌به‌رچاوبگرین، سوید له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا، ههرهزیاتر چهکووچۆڵ ده‌فرۆشێ. چه‌کوچۆڵی سوید له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کانی جیهاندا به‌کار ده‌برێن. ده‌بینی کهسوید وڵاتێکی وا باشیش نییهکهزۆرکهس پێیانوایه. به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕێژه‌ی فرۆشی چه‌کوچۆڵی سویدی زۆر زیادی کردووه. ئێستا گرووپه‌که‌ی ئێمهکهپێشتر له‌شکاندنی چهکووچۆڵ له‌وڵاتانی ئیگیلتهرهبۆ نـموونهلهشکاندنی ژێرده‌ریایی ناوکییدا کاری ده‌کرد، ئێستا زۆرتر تێکۆشانه‌کانی گواستۆتهوهبۆ سوید. له‌ساڵی 2000وه‌ڕێژه‌ی فرۆشی چهکوچؤڵی سویدی زۆر زیادی کردووه، هه‌ر به‌و پێیهئێمهش تێکۆشانه‌کانی چه‌کداماڵینمان له‌سوید زیاد کردووه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی تێکۆشانی ئێمهیارمهتیدانی په‌نابه‌ره، ئێمه‌وه‌ک گرووپه‌که‌مان له‌دژی شاردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رین، ئێمه‌هه‌موو کاره‌کانمان ئاشکرا و کراوهیهبهڵام له‌بارێکی دیکه‌دا یارمه‌تی په‌نابه‌ر ده‌ده‌ین. ئێمڕۆ ئوروپا دیوارێکی به‌ده‌وری خۆیدا کێشاوه‌و ناهێلێ په‌نابه‌ر بێتهئوروپا. کاری ئێمهئهوهیهکهکارئاسانی بۆ هاتنی ئه‌وان بکه‌ین و به‌و شێوهیهیاسای دژه‌په‌نابه‌ر به‌یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ر بخه‌ینه‌ژێر پێ. له‌رێگای کلێسهیان سه‌ندیکای جۆراوجۆر شوێنی مانه‌وه‌بۆ ئه‌وان دابین ده‌که‌ین واتهلهباتی ده‌وڵه‌ت کهئیزنی مانهوهبهوان نادا ئهوهئێمهبۆ خۆمان ئه‌و ئیزنهدهدهین. ئێمهچاوهڕێێ حکوومه‌ت ناکه‌ین هه‌تا ئیزنی مانه‌وه‌ی ئه‌وان بدا به‌ڵکوو له‌ڕێگای کلێسهو سهندیکاوهئیزنی مانهوهبهوان ده‌ده‌ین، هه‌تا وردهوردهپرۆسهی جێگربوونی ئه‌وان له‌سوید جێبه‌جێ ده‌بێ.
8. وه‌ک دوا پرسیار ده‌کرێ باسی کتێبه‌کانت بکه‌ی؟
– من زۆرتر ئه‌و کتێبانهدهنووسم کهبهکردهوهبهکار ده‌برێن. هه‌موو کتێبه‌کان له‌سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیین. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ خۆی دیارده‌یه‌کی نوێیهلهئوروپا، پێشتر له‌ئه‌مریکا و دواتر لههیندووستان به‌هۆی گاندییهوهبهکار هاتووه. کتێبه‌کانی من زۆرتر ڕێنمایی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نین، له‌سه‌ر مژاری وه‌ک لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس، مه‌حکه‌مه‌و زیندان ده‌نووسم. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی خه‌باتی بهکردهوهیهدهبێ ئهوهندهدووپات بکرێتهوهههتا هه‌م فێری بی و هه‌م به‌کاری به‌ری. خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌ک ساڵسا یان هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی وایهبهخوێندنهوهی تیۆری فێری نابی ده‌بێ ڕاهێنانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بکرێ، زۆر شێوازی ته‌کنیکی جۆراوجۆری به‌رهه‌ڵستکاری پرۆڤه بکرێ. دیسان سه‌رله‌نوێ ڕاهێنان بکرێ و هه‌مدیسان بکرێ. ههربۆیهکتێبهکانی من زۆرتر ڕێنمایین نه‌ک تیۆری. من هه‌تا ئێستا 9 کتێبم نووسیووهکههاوکات وهرگێڕدراونهتهسهر 4 زمانی دیکه‌ش. دوایین کتێبم، ناوی “خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێک” كه‌له‌و کتێبه‌دا زۆرتر باسی هه‌ڵه‌و کهمووکۆڕییهکانم له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی کردووه‌و چۆن ئه‌وه‌له‌و هه‌ڵه‌و کهمووکۆڕیانهئهزموون وه‌ربگرین و له‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌داهاتوودا دووپاتیان نه‌که‌ینه‌وه.
Introduction to Per Herngren and civil disobedience
by Siawash Goudarzi 2010. Contact Siawash Goudarzi for publishing this texts or for organizing trainings or seminars on civil disobedience and nonviolence siawash.goudarzi(at)gmail.com
Per Herngren in Kurdish
Civil Disobedience Manual
Postprotest
Recursive resistance
Nonlinear resistance
About Per Herngren
Carnival as society
Per Herngren on Newroz Tv 2010