چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ په‌ر هه‌ره‌نگرێن
ئەنجامدانی: سیاوەش گۆدەرزی
2010.10.07
پڕۆفایل، په‌ر هه‌ره‌نگرێن كێیه؟
په‌ر هه‌ره‌نگرێن
په‌ر هه‌ره‌نگرێن یه‌كێك له‌دامه‌رزێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژییه له‌سوید. هه‌م وه‌ك نووسه‌ر، هه‌م وه‌ك لێكۆڵه‌ر و هه‌م وه‌ک خه‌باتکاری به‌کرده‌وه‌كه‌سایه‌تییه‌كی ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی سویدییه. دوکتۆرای له‌سۆسیۆلۆژی هه‌یه. له‌ساڵی 1984وه‌له‌تێكۆشانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی له‌گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری كردووه. له‌وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌ی 15 مانگ له‌به‌ر تێكۆشانی دژ به‌دروستكردنی رۆکێتی پرشینگی دووی چه‌كی ناوكی له‌فلۆریدا بۆ ماوه‌ی 15 مانگ زیندانی كراوه. له‌کۆتایی هه‌شتاکان فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر که‌قه‌رابوو له‌ئاڵمانیا‌وه‌بگوێزرێته‌وه‌بۆ تورکیا و له‌شه‌ڕی کوردستاندا به‌کار ببرێ، تێکشاندووه. هه‌تا ئێستا 9 کتێبی نووسیووه‌که‌دوایین كتێب ناوی (خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی: دیالۆگێكێکه). یه‌کێک له‌کتێبه‌کانی به‌ناوی “ڕێنمایی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی” له‌لایه‌ن سیاوه‌ش گۆده‌رزی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه‌سه‌ر زمانی کوردی و له‌سوید چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تێبینی:
فیلمی ئه‌م وتووێژه‌له‌ڕۆژه‌کانی 18، 20 و 22ی ئوکتۆبه‌ر له‌نه‌ورۆزتیڤی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
1. به‌و پێیه‌جه‌نابت یه‌کێک له‌خه‌باتگێڕانی ناسراوی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیت و هه‌تا ئێستا هه‌ر له‌و باره‌وه‌٩ کتێبت نووسیووەو هەر لە سەر بەشداری ڕاستەوخۆ لە هەڵمەتەکانی نافەرمانی مەدەنیدا بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە ئەمریکا زیندانی کراوی، با پێشینەی خەبانی نافەرمانی مەدەنی دەستپێبکەین و بزانین سەرچاوەی بیری خەبانی نافەرمانی مەدەنی بۆ کێ و لە کوێ و چ کاتێکدا دەگەڕێتەوە؟
– خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه‌که‌به‌شێوه‌ی فه‌رمی و کراوه، یاسا بن پێ بکرێ. هه‌وڵه‌که‌ئه‌وه‌یه‌هه‌ڵه‌یه‌ک ڕاست بکرێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌ده‌توانێ سه‌رکوت، یان مافخوراوی یان هه‌ر شتێکی دیکه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌توندوتیژی به‌کار ببرێ. واته‌خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنه‌مای ناتوندوتیژی دامه‌زراوه، وه‌ک ئه‌وه‌گاندی باوه‌ڕی پێ‌بوو و لە خەباتی دژی کۆلۆنیالیستی لە هیندووستاندا بەکاری هێنا.
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی وه‌ک چه‌مک ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ بۆ نووسه‌ری باكووری ئه‌مریكا، هێنڕی ده‌یڤید تۆرێۆ لە سەدەی هەژدەهەمدا. ئه‌و پێیوابوو حكوومه‌ت له خۆیدا مه‌ترسیدار نییه. مه‌ترسی و كێشه‌كه له هاوكاری و فه‌رمانبه‌ری هاووڵاتییه‌كانی ژێر فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حكوومه‌ته‌دایه. تۆرێۆ دەیوت پتەوترین بنەمای زوڵم و زۆر و ناحه‌قی و گرینگ‌ترین كێشە له‌به‌رده‌م ئاڵووگۆڕە کۆمەڵگاییەکاندا، ئه‌و مرۆڤانەن كه سه‌ره‌ڕ‌ای ناڕازی بوون و دژبه‌ری له باری بیروڕاوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هێشتا فه‌رمانبه‌ری لە دەوڵەت ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تدا سه‌ر هەڵنابڕن و فەرمانبەری ده‌كه‌ن. تۆرێۆ له‌و باوەڕی بەوە هەبوو، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له باری بیروبۆچوونە‌وه له دژی حكوومه‌تن، ئەگەر هاتبا و دژبه‌ری و به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌یان بخەنە بواری پراکتیکەوە، ئه‌وه ده‌توانرا بۆ نموونه‌پیش به‌شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌دژی مێکزیکۆ بگیردرێ. تۆرێئۆ لەو سەردەمەدا خەباتگێڕێکی گەورە و ئاشتیخوازێکی کەم وێنە بوو کە لە دژی شەڕی ئەمریکا لە دژی مێکزیکۆ هەڵوێستی وەرگرت. له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆرێئۆ باش دەیزانی كه پاره‌یەی لەو بەناوی زه‌كات دەستێندرا، لە لایەن دەوڵەتەوە لە سه‌ركوتی ئیندیانه‌كان و هێرشه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مێكزیكۆ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا، ئەو له دانی زه‌كات خۆی بوارد و هه‌ر به هۆی سەرپێچی کردن لە دانی زەکاتیش خرایه زیندان. واته‌ئه‌و به‌نافه‌رمانی خۆی له‌دژی شه‌ڕی مێکزیکۆ هەڵوێستی وەرگرت.
دواتر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف ده‌نگدان لە ئەمریکا و زۆر وڵاتی دیکە که‌ڵکی لێوه‌رگیرا. گا