گه‌ڕانه‌وه
Recursive resistance by Per Herngren
نیچه‌له‌کتێبی “گه‌ڕانه‌وه ی هه‌تاهه‌تایی” جێگره‌وه‌یه‌کمان (ئه‌لته‌رناتیڤ) له‌باتی ڕوانگه‌خه‌تییه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئاڵووگۆڕه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان پیشان ده‌دا. ڕه‌نگه‌ئاسایترین ڕوانگه‌ی خه‌تیی له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕه‌کۆمه‌ڵگاییه‌کان کاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداران بێت به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌کان، ڕۆشنگه‌ری و چێ‌کردنی بیرووڕا. له‌گه‌ڵ نێجه‌و تیۆری ناخه‌تی ئه‌و، ئێمه‌ده‌توانین ئه‌و ڕوانگه‌باوه‌له‌سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردی کۆمه‌ڵگا بگۆڕین و هه‌روه‌ها بزانین که‌چۆن کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕدرێ.
سیاسه‌ت وه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌وه کوو بیرێکی کۆنه‌پارێزی ده‌چیت هه‌تا گۆڕانی سیاسه‌تی باو. به‌ڵام با وه‌بیری خۆمانی بێنینه‌وه‌که”دووباره” “سه‌رله‌نوێ” له‌شۆرش و گۆڕاندا مانای گه‌ڕانه‌وه ده‌دا. لێره‌دا بڕوانه‌پێشگری re له‌شۆڕشدا re-in Revolution . من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م نیشان بده‌م گه‌ڕانه‌وه له‌خۆیدا هه‌مان مانای گۆڕانی سیاسه‌ت ده‌دا.
گه‌ڕانه‌وه Recursive چییه؟
گهڕانهوهشتێکهکهخۆی سه‌ر له‌نوێ وه‌گڕده‌خاته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌مه‌حکه‌مه‌یه‌ک خۆی مه‌حکه‌مه‌بکا، ماڵپه‌ڕێک که‌لینکی خۆی داده‌نێت. زۆربه‌مان به‌تێڕادیتووییه‌وه‌وێنه‌یه‌کمان دیووه که‌له‌نێویدا وێنه‌یه‌کی بچووکی هه‌مان وێنه‌هه‌یه‌که‌هه‌میشه‌و دایم هه‌ڵگری هه‌مان وێنه‌یه.
له‌نێو پلانڕێژی که‌مپیۆتردا “گه‌ڕانه‌وه” که‌ره‌سته‌یه‌کی ئاساییه‌له‌پلانڕێژیدا. لێره‌دا مه‌به‌ستی من په‌یوه‌نددانی گهڕانهوهلهگهڵ کۆمه‌ڵگا و ئاڵووگۆڕی سیاسییدایه: با لێره‌دا بیر له‌پلانێک بکه‌ینه‌وه‌که‌به‌ناوی “چه‌کداماڵین” ناسراوه. له‌کۆتایی پلاندا فه‌رمانده‌ر به‌م شێوه‌یه‌باس له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کراو ده‌کا: “ئه‌گه‌ر چه‌کێک ماوه‌و له‌کار نه‌خراوه. ده‌بێ پلانه‌که‌مان سه‌رله‌نوێ دووپات بکه‌ینه‌وه‌هه‌تا دوایین چه‌ک داده‌ماڵدرێت”. لێره‌دا گهڕانهوهتهنیا شتێک نییه‌که‌له‌بازنه‌یه‌کدا به‌خۆڕایی له‌بۆشاییدا به‌ده‌وری خۆیدا خول ده‌خواته‌وه. پلان ڕه‌نگه‌هه‌زاران و میلیۆنان شتی وای تێدابێت که‌پێویست بێت هه‌موو جارێک که‌پلانه‌که‌جارێکی دیکه‌وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه‌و دووپات بکرێته‌وه.
زۆر ئه‌نیستیتۆ، حکوومه‌ته‌کان، پارلمانه‌کان، ڕێکخراوه‌کان و شه‌ریکه‌کان گهڕانهوهیین. ئه‌وان خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌خۆیان سه‌رله‌نوێ چێ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان خۆیان “خۆیان” دووپات ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان توندئاژۆیانه‌بوو، ئه‌وه‌ئیتر ئه‌وان لهڕوانگهیگهڕانهوه دا گه‌ڕانه‌وه‌یی نین.ڕوانگه‌کان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رهه‌ڵستکاری که‌وه‌ک ڕوانگه‌ی سه‌رده‌ست له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان، چالاکانی سیاسی و زانستی کۆمه‌ڵناسی باوی ههیهگهڕانهوهلهکیس ده‌ده‌ن. له‌باتی گهڕانهوهڕوانگهیهکی خه‌تی بره‌وی هه‌یه‌که‌له‌ودا پێیانوایه‌هێز له‌هه‌ڵمه‌ته‌سیاسییه‌کاندا ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان هه‌یه. وابیر ده‌که‌نه‌وه‌هه‌روه‌ک ماتۆڕی ماشینێک هه‌ر چه‌نده‌هه‌ڵمه‌ته‌کان به‌هێزتر بن، کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت. سیاسه‌تی خه‌تی به‌شوێن هه‌ڵمه‌تی به‌هێز و باندۆڕ و کاریگه‌ری ده‌که‌وێت. به‌ڵام سیاسه‌تی گهڕانهوهلهباتی ئه‌وه، جارێکی دیکه‌خۆی به‌شێوه‌ی زیره‌کانه، به‌گوڕ، ئه‌زموون وه‌رگرتوو و سه‌ره‌نجڕاکێشانه‌سه‌رله‌نوێ ده‌ژینێته‌وه.
له‌ئه‌ره‌ستوو وە هه‌تا مه‌سیحییه‌ت و یه‌هوودی
گهڕانهوهلهسهر دوالیزمی “که‌ره‌سته” و “ئامانج” له‌چه‌مکی پراکسیسی ئه‌ره‌ستوودا هه‌یه. پراکسیس ئه‌وه‌یه‌کاتێک کەرەستە له‌خۆیدا دەبێتە ئامانج بۆ گەیشتن بە ئامانجێک.
واوێدەچی عیسا یەکێک لەو کۆمەڵناسە یەکەمانە بێت کە بیری کەرەستە – ئامانجی خەتیی بە لاوە ناوە. “هەموو ئەو شتانەی کە ئێوە دەتانهەوێ کەسێک بۆ ئێوەی بکات، دەبێ ئێوەش هەروەها بۆ ئەوانی بکەن”(١) ئەمە ئەو شتەیە یاسا و پێغەمبەر دەیڵێن. بە پێی قسەی عیسا دەبێ خوێندنەوەیەکی گەڕانەوەییت بۆ یاسا هەبێت، ئامانج و کەرەستە لە خولانەوەیەکی بەردەوام بە دەوری یەکتریدان. یاسا لەو خولانەوەیەدا ڕەچاو دەکرێت. ڕەخنەی کۆمەڵگای (پێغەمبەرییانە) هەم لە مەسیحییەت و هەم لە یەهوودیدا زۆر جاران گەڕانەوەیین، دووبارە سازکردن بە کرداری ئەنجامدان و جێبەجێ کردن.