ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له‌پۆستبه‌رهه‌ڵستکاری
Postprotest by Per Herngren
Translated to Kurdish 2011 by Siawash Goudarzi
به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێته‌هۆی وشیاری نه‌ک به‌پێچه‌وانه
ماین دو بیران Maine de Biran (١٧٦٦-١٨٢٤) له‌دوالیزمی نێوان هوشیاری ناوه‌کی و جیهانی ده‌ره‌وه خۆی داده‌بڕی. جیهانی ده‌ره‌وه‌به‌و شێوه‌یه‌نییه‌که‌چۆن له‌ده‌روبه‌رمانه‌وه‌ده‌یبینین یان وه‌ک چۆن ئێمه‌تێیده‌گه‌ین. به‌و پێیه ماین دو بیران، دوالیزم له‌نێوان جیهان و ئه‌زموونێکی سوبجه‌کتیڤ که‌ئێمه‌له‌جیهانمان هه‌یه‌به‌جێدێڵێ.
له‌بیر و فیله‌سۆفیی ماین دو بیران کرده‌وه‌کانی ئێمه‌پێوه‌ندی به‌ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی وشیاری ئێمه‌وه‌هه‌یه. ئه‌وه‌وشیاری نییه‌که‌ده‌بێته‌هۆی کرده‌وه‌به‌ڵکوو ئه‌وه‌کرده‌وه‌یه‌که‌ده‌بێته‌هۆی وشیاری. تێگه‌یشتن ده‌بێته‌هۆی کرده‌وه. تێگه‌یشتن ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ئێمه‌کرده‌وه‌ئه‌نجام بده‌ین. به‌و پێیه‌کرده‌وه‌ناکه‌وێته‌پێش تێگه‌یشتن.
له‌خوێندنه‌وه‌ی پاول ریکۆرس له‌ماین دو بیران ئه‌وه‌ده‌رده‌که‌وێ که‌چۆن مان و بوونی ئێمه‌له‌به‌رهه‌ڵستکاریدا مانا ده‌دا.[1] “من” له‌به‌رهه‌ڵستکاری نێوان جه‌سته‌کانی ئێمه‌و جه‌سته‌کانی ئه‌وان چێ ده‌بێ. لێره‌دا نواندن له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌و وێنه‌یه‌کی سوبجه‌کتیڤی ناوه‌کی جێگه‌ی‌جیهانێکی ده‌ره‌کی ده‌گرێته‌وه.
کاتێک مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر به‌رهه‌ڵستکاری ده‌که‌ن ئێمه‌ئه‌و شیانه‌مان ده‌که‌وێته‌هه‌وێڵ که‌وشیاری خۆیی وه‌ده‌ستبێنین. بۆ ماین دو بیران خۆبه‌خاوه‌ن ده‌رخستن و به‌رهه‌ڵستکاری هه‌رکامه‌ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌پێکهێنان و شکڵ‌گرتنی وشیای و “من”دا ده‌گێڕن. لێره‌دا به‌رهه‌ڵستکاری ده‌کرێ وه‌ک کۆسپ بخوێندرێنه‌وه‌واته‌کاتێک ماتریا و جه‌سته‌کان پێش به‌بزووتنه‌وه‌کانی ئێمه‌ده‌گرن. ناکرێ به‌بێ کۆسپ خۆ له شتێک به‌خاوه‌ن ده‌ربخه‌ی یان کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێی. له‌و سۆنگه‌وه‌وشیاری له‌جه‌سته‌و شته‌جه‌سته‌ییه‌کانه‌وه‌چێ ده‌بێ نه‌ک به‌پێچه‌وانه.
وشیارییه‌کی ڕۆحی بوونی نییه. ڕوحییه‌تی ته‌واو ده‌کرێ ناوشیاریی بێت. ڕۆح وه‌ک ماتریا نییه، وشیاری له‌جه‌سته‌ناگا. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌خودی تێگه‌یشتنه‌که‌وه‌ک وشیاری تێده‌گه‌یه‌ندرێت. له‌سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنی وه‌رگرتن و زه‌حمه‌تی جووڵان و گۆڕان و سه‌رله‌ونوێ داڕشتنه‌وه‌یه‌که‌وشیاری ده‌بێته‌وشیاری ته‌واو. هه‌ر به‌و پێیه‌وشیاری و جه‌سته‌لێکجیاناکرێنه‌وه‌وه‌ک له‌دوالیزمی ڕۆح و ماتریا، ڕۆحیی و جیهانیی و هه‌روه‌ها ناوه‌کی و ده‌ره‌کیدا هه‌یه. ڕاستینه‌یه‌کی ڕۆحی بوونی نییه‌که‌له‌مه‌تریایی ڕاستینه‌جیاواز بێت.
خۆبه‌خاوه‌ن ده‌رخستن و بزوواندن
به‌هۆی لێکدانه‌وه‌و ئانالیزی ماین دو بیران، “ریکۆر” نیشان ده‌دا که‌غه‌م و شادی، تام و زه‌وق، بزوواندن و خۆبه‌خاوه‌ن ده‌رخستنه‌وه‌پێکدێن.[2] “من” له‌خودی “من”ه‌وه‌چێ نابێ به‌ڵکوو له‌ویدیکه‌وه‌و له‌ده‌وروبه‌ره‌وه‌ساز ده‌بێ.[3]
ئه‌گه‌ر بێتوو ڕوانگه‌ی هۆرشێل Husserl له‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌وه‌ک که‌سێکی دیکه‌وه‌ک “من” به‌ولای دیکه‌دا یان سه‌روژێر بخوێنینه‌وه‌ئه‌وه‌ئه‌وی دیکه‌جێگه‌ی خودی “من” ده‌گرێته‌وه. ئێمه‌وه‌ک یه‌ک نین، ئێمه‌که‌سی دیکه‌ین. به‌و پێیه‌ئێمه‌ده‌بێ له‌هوویه‌ت و وه‌کیه‌کی وه‌ک سه‌لماندنی هه‌م خۆمان و هه‌م ئه‌وانی دیکه‌ش ماڵئاوایی بکه‌ین.
له‌ڕاستیدا زه‌حمه‌تی له‌ئاخافتن و نووسیندایه‌که‌ده‌ربڕین و نێوه‌رۆک وه‌به‌رهه‌م دێنێ. به‌رهه‌ڵستکاری سیاسی، تێکست، دیالۆگ و ئاخافتن هه‌موو هێما نین بۆ ده‌ربڕینێکی ناوه‌کی له‌لایه‌ن که‌سی ده‌ربڕه‌وه. کاتێک ئێمه‌قسه‌ده‌که‌ین یان به‌رهه‌ڵستکاری ده‌که‌ین ئه‌وه‌به‌و مانایه‌نییه‌که‌وێنه‌یه‌کی جیهانی ڕاستینه‌ی ناوه‌کی ئێمه‌ده‌رده‌خرێ. لێره‌دا “من”ی ڕاستینه‌به‌ته‌واوه‌تی ده‌رناکه‌وێ. به‌رهه‌ڵستکاری له‌دژ به‌رهه‌ڵستکارییه‌که‌ده‌ربڕین و نێوه‌رۆکی سیاسی دێنێته‌ئاراوه. زه‌حمه‌تییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌خۆیدا وشیاری سیاسی وه‌به‌رهه‌م دێنێ. وشیاری ناکه‌وێته‌پیش گۆڕانه‌سیاسییه‌کان.
سیاسه‌تی پارانۆیدی
به‌هۆی بۆچوونه‌کانی ماین دو بیران ئه‌و شیانه‌پێکدێ که‌خۆمان له‌ڕوانگه‌ی پارانۆیدی له‌سه‌ر سیاسه‌ت، به‌رهه‌ڵستکاری، هه‌سته‌کان و پێوه‌ندی داببڕین. نێوه‌رۆک خۆی له‌پشته‌وه‌یان دووره‌وه‌ناشارێته‌وه. نێۆرۆک و مانا له‌ئاخافتن و ڕێکه‌وتنه‌کان ڕاست له‌خودی ئاخافتنه‌که‌دایه‌نه‌ک به‌دوور له‌و، نه‌ک له‌کۆدێک یان له‌ئامانجێک یان مه‌به‌ستێک. سیاسه‌ت بۆ خۆی خودی سیاسه‌ت ده‌کاته‌ڕاستی. که‌هاتوو سیاسه‌ت کرا به‌تاکتیک و ستراتیژی که‌له‌ودا ئامانج و ئامراز توندئاژۆیانه‌له‌یه‌ک داببڕێن ئه‌وه‌ئه‌و سیاسه‌ته‌ده‌بێته‌ناباوه‌ڕی. بزواندنی ده‌سته‌کانمان و ئاخافتنه‌کانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ن که‌کاریگه‌ری له‌سه‌رمان داناوه. ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌رمان کاریگه‌ری داناوه، ده‌بێته‌هۆی به‌رهه‌ڵستکاری[4].
لێرهدایهکهماین دو بیران ماڵئاوایی له‌ڕوانگه‌ی باوی وێنه‌ی جیهانی ده‌کا. جیهان نهلهبیر و نهلهوشیاریماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان نییه. ئه‌م ڕوانگهباوهی وێنه‌ی جیهانی هه‌مان شتهکهدێلوز Deleuze و گاتاریس Guattaris ناویان ناوهفهلسهفهی پارانۆیدی: جیهانی ڕاستی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمهدهیبینین و تێیده‌گه‌ین خۆی حه‌شار داوه. ئه‌وه‌ی ئێمهدهیبینین ته‌نیا وێنه‌یه‌کی ناڕوون و لێڵهلهجیهانی ڕاستی.
کاتێک گرووپه‌کان به‌رهه‌ڵستکاری ده‌که‌ن، کاتێک خه‌ڵک بڕیارێکی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن ئهوهکردهوهیهکی سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سیاسه‌ت هه‌وڵێکه‌بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و گۆڕانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا ئیدەئالهی ئێمهدهمانههوێ تێیدا بژین. ههربۆیهسیاسهت به‌دوور نییه‌له کردهوهسیاسییهڕۆژانهییهکانی ئێمه. سیاسه‌ت ته‌نیا له‌میانه‌ی ههوڵدانهسیاسییهکانی ئێمه‌بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا سه‌رکه‌وتن یان تێکشکانی ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر له‌و سۆنگهوهبهرههڵستکاری ته‌نیا ئامرزاێک نییه‌بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج یان بڕیارێکی سیاسی. به‌رهه‌ڵستکاری له‌خۆیدا بڕیار و ئامانجی سیاسییه. به‌رهه‌ڵستکاری هه‌وڵی گۆڕان و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای ئیده‌ئاڵ ده‌دا. ههربۆیهبهرههڵستکاری ڕووبه‌ڕووی خودی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا ئێمهنزیکی ڕوانگه‌ی گاندی دهبینهوهکهپێیوایهدهبێ ئامانج و ئامراز ببن به‌یه‌ک. ئه‌مه‌به‌و مانایهنییهکهساکارانهباوهڕ به‌وه‌بکه‌ین که‌هه‌موو کردهوهسیاسییهکان ده‌توانن به‌ته‌واوه‌تی بگهنهئامانجهکان. ئه‌مه‌به‌و مانایهیهنییە که‌ئیتر ئێمهماڵئاوایی له‌سیاسه‌ت ده‌که‌ین. به‌ڵکوو به‌و مانایهیهکهبهرههڵستکاری و تێکشکانی سیاسی هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی سیاسی هه‌موو کاتێک ده‌بێ لهنوێکردنهوهدا بێت.
له‌سیاسه‌تی پارانۆیدی و له‌به‌رهه‌ڵستکاری پارانۆیدی، بڕیارهسیاسییهکان بۆ داهاتوو هه‌ڵده‌گیردرێن. ته‌نانه‌ت له‌سیاسه‌تی پارانۆیدیدا وابیر دهکرێتهوهکهئهوهکهسانی دیکهیهدهبێ کردهوهسیاسییهکان ئه‌نجام بده‌ن. ئامانجی سیاسی دهبێتهئەوتیۆپی و شتێک که‌له‌ئێستادا بوونی نییه. هه‌ر بۆیهلهسیاسهتی پارانۆیدیدا جیهان به‌شێوه‌ی خه‌تی ده‌بیندرێ: ئامرازێک له‌نێو زنجیرههۆکارگهلێک ببێته‌هۆی وه‌دیهێنانی ئامانجێکی دوورده‌ست. به‌ڵام ئه‌م بیرکردنهوهخهتییهتهنیا تایبه‌ت و هه‌لوومه‌رجی تایبه‌ته. به‌رهه‌ڵستکاری گاندی له‌باتی ئه‌وه‌له‌سه‌ر ئهوهبنیاد نراوهکهئامانج له‌خۆیدا ته‌نیا ئامرازێکهبۆ گه‌یشتن به‌ئامانج. له‌به‌رهه‌ڵستکاری گاندی هه‌موو ئێمهبهسیاسهتهوهخهریکین و تێوه‌ده‌گلێین. ئهمهسیاسهتێکهکهلە درێژه‌ی ڕه‌وتی خۆیدا شیانی تێکشانیشی به‌دواوه‌یه. کاتێک سیاسه‌ت دهبێتهبهرههڵستکاری، کاتێک ماتریا دهبێتهبهرههڵستکاری ئه‌وه‌ئه‌و شیانه‌پێکدێ کهنوێکردنهوهو به‌ره‌وپێشچوون ڕوو بدا.
ئێمهچارهسهرییهسیاسییهکانی خۆمان دووپاتهدهکهینهوهو که‌سانی دیکه‌ش ئه‌م ڕاهێنان و دووپاتکردنهوانهئهنجام ده‌ده‌ن. لێرهدایهکهگۆڕانی سیاسی دێته‌گۆڕێ. له‌باتی سیاسه‌تێکی خه‌تی ڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر زنجیرههۆکارگهل، زنجیرهلهگهڵ خۆڕاکێشان، ڕاهێنان و چه‌ند پاتکردنهوهیهکهدهبێتههۆی تێکه‌ڵی و ڕاکێشان و به‌ره‌وپێشچوون له‌گه‌ڵ یه‌کتری.
لهخۆتهوهدهست پێ مهکهئهگهر ده‌تهه‌وێ جیهان بگۆڕی
ئهوهتهنیا وشیاری ئێمه‌و “ئێمه” نییهکهبههۆی ئه‌وی دیکهوهپێکدێ. به‌پێی ڕیکویر سوبژهو ئاکتۆرهکانیش به‌هۆی ئه‌وی دیکهوهچێ ده‌بن. ئهوهههڵسووکهوتی ئه‌وی دیکهیهکهدهبێتههۆی هه‌ڵسووکه‌وت و شکڵ‌گرتنی ڕوانگه‌کانی من[5].
به‌یارمه‌تی بیر و فه‌لسه‌فه‌ی لێڤینا، ڕیکۆیر نیشان ده‌دا ڕاستینه‌ی ئه‌وی دیکه، هه‌مان ئه‌وی دیکه‌یه. ناکرێ ئه‌وی دیکهبکرێ بهمن یان هه‌ویه‌تی من یان شتێکی له‌و چه‌شنه. به‌رهه‌ڵستکاری، ماف، پشتگری و ئه‌خلاق لهوهوهسهرچاوهناگرێ که‌ئه‌وی دیکهههر وه‌ک من بێ یان وه‌کوو من بێ، به‌ڵکوو ئه‌وی دیکهڕاستینهی خۆی هه‌یه.
هه‌ویه‌تی وه‌کیه‌کی و ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی که‌هه‌موو ئێمه‌وه‌ک یه‌ک داده‌نێ و له‌تای ته‌رازوویه‌ک ده‌خا، له‌خۆیدا بیر و ڕوانگه‌یه‌کی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و تۆتالیته‌ره. ئه‌مه‌شیانی پێوه‌ندییه‌کان له‌نێو ده‌با. ئه‌وانه‌ی که‌یه‌ک تاکهههویهتییان ههیهناتوانن پێکهوهپێوهندییان هه‌بێ. لێرهدایهکهتهواوهتی جێگه‌ی پێوه‌ندی ده‌گرێته‌وه[6].
له‌م سۆنگهیهوهدهتوانین ئه‌وه‌ی به‌ناوی چه‌مکی “وێژدانی خه‌راپ” ده‌که‌وێته‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی نیچهتێبگهین. وێژدانی خه‌راپ پێوه‌ندی به‌خودی منهوهههیه، پێوه‌ندی به‌ڕاده‌ی زیره‌کی و لێهاتووی منهوهههیهپێوهندی به‌پشتگری و یارمه‌تی ئه‌وی دیکهوهنییه. به‌پێی ڕیکۆیر خه‌راپترین ئهوهیهکهوێژدانی خه‌راپ جێگه‌ی وێژدانی باش ده‌گرێته‌وه. له‌باتی پشتگری و هاوکاری ئه‌وی دیکه، مافدان به‌خۆم و ئێگۆیسم پێشده‌خرێ.
ئه‌و بۆچوونه‌ی که‌مرۆڤ ده‌بێ لهخۆوهدهستپێبکا، یان ماف به‌خۆی بدا، ئه‌و شیانهلهنێو ده‌با که‌ئه‌وی دیکه‌ش بایه‌خی خۆی هه‌یه. ئه‌و بایه‌خه‌ی کهلهمنهوهیان له‌وه‌ی کهئێمهوهک یه‌ک واین سه‌رچاوه‌ناگرێ. ئێمهپشتگری له‌وانی دیکهدهکهین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێویستیان به‌و پشتگرییهههیهنهک له‌به‌ر ویژدانی باشی ئێمه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆمان پێمان خۆشه. هه‌ر له‌و ڕوانگهیهوهسیاسهت ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و بڕیارهبدرێ که‌کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌یان هه‌موومان پێکهوهدهکا و ههربۆیهسیاسهت ده‌بێ به‌هۆی ههمووشمانهوهبهڕێوهبچێ و پراکتیزهبکرێ.
سه‌رچاوه‌کان:
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٢٢.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٢٤.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٢٤.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٢٦.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٢٩.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٣٦.
Paul Ricoeur, Oneself as Another, The University of Chicago Press, ١٩٩٤, p ٣٤٧.
هایدگه‌ر و ئامرازگه‌لی لێکدانه‌وه
کاتێک ئێمه‌له‌گه‌ڵ شتگه‌لێک سه‌روکارمان په‌یدا ده‌بێ و ده‌مانهه‌وێ له‌ژێر ڕکێفماندابن حه‌وجێ نییهحهتمهن ئه‌و شتگهلهلهوشیاریماندا هه‌بن به‌ڵکوو ئه‌و شتگهلهبۆخۆیان هه‌ن. هه‌تا که‌متر بیر لهچهکوشلێدان بکهینهوهبهههمان شێوه‌ش ساناتر چه‌کوشه‌کان ده‌وه‌شێنین.
ئێمهلێرهدا به‌هۆی ئامرازهلێکدانهوهییهبهناوبانگهکهی هایدگه‌ر ده‌توانین جیاوازی له‌نێوان ئامراز و شتگهلدا دابنێین و بزانین شته‌کان که‌ی لهوشیاری ئێمه‌دا هه‌ن. کاتێک چه‌کوشێک به‌کارده‌برێ، ئه‌و له‌نێو ده‌ستدایه‌و دوورە لهوشیاری[7].
ئه‌وه‌ی کهلایئێمهبوونی ههیهئهوهیهکهچهکوشهکهشکاوهیان ئهوهئێمهنازانین به‌کاری به‌رین. لێره‌دا کێشه و پێچهڵپێچییهیهک سه‌رهه‌ڵده‌دا. شته‌کان له‌خۆیان به‌رهه‌ڵستکاری نیشان ده‌ده‌ن و پێویستهئێمهش بیریان لێبکه‌ینه‌وه. به‌رهه‌ڵستکاری ئامراز و ماتریا ده‌بێته‌هۆی زه‌حمه‌تی.
وشیاری و بوون لهناوهوهسهرههڵنادهن بهپێچهوانهلهزهحمهتی شتهکانهوهوهدیدێن[8].
لێره‌دا چه‌کوش به‌هۆی زهحمهتییهکانییهوهبۆ ئێمهبوونی هه‌یه[9]. ئه‌مه‌به‌و مانایهیهکهئێمهلهمیانهی زهحمهتییهکاندایهکهوشیاری له‌سه‌ر ئامراز و مه‌تریا وهدهستدێنین. ئه‌وه‌ی که‌ته‌نیا ئێمهبهقووڵی تێیدهفکرین، ئه‌و کێشهیهیهکهپێوستمان بهچارهسهرییهکهی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که‌به‌و هۆیهوهدێتهنێو وشیاری ئێمه‌وه. زه‌حمه‌تییه‌کان، کۆسپه‌کان ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌وشیاری ئه‌و شیانه‌ی وهههوێڵ بکه‌وێ که‌شته‌کان له‌چوارچێوه و جیهانی خۆیاندا ببینین.
ئه‌وه‌ی که‌کۆسپ و زه‌حمه‌تی نییهلهوشیاری ئێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه‌و له‌جیهانی تایبه‌ت به‌خۆی دایه. چه‌کوش و ئامرازێک کهئێمهکهڵکیان لێوه‌رده‌گرین ته‌نیا له‌نێو چوارچێوه و پێوه‌ندییه‌کانی خۆیاندا مانا ده‌ده‌ن و ده‌کار ده‌بردرێن. ئه‌وه‌ئه‌م چوارچێوه‌و پێوهندییانهیهکهدهبنهجیهانی چه‌کوش.
لێکدانه‌وه‌ی هایدگه‌ر له‌سه‌ر چه‌کوش و کارکردی چه‌کوش ده‌کرێ له‌سه‌ر له‌شه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ڕاست گه‌ڕێ. بههاویناندا من دانسی ساڵسا ده‌که‌م. ڕێ دهکهوێئهو کاتانه‌ی که‌من بیر له‌هه‌نگاو یان بزواندنی پێیه‌کانم ده‌که‌مه‌وه، ڕاست له‌و ده‌مانه‌دا دانسه‌که‌م لێ تێکده‌چێ و ڕیتمی ههڵپهرکێکهم لێکدهبچڕێ. یه‌که‌م ڕاهێنان و کۆرسی ساڵسام له‌بیره. ئه‌و کاتانهبهوشیاری و له‌ڕووی بیرکردنه‌وه‌و پێیه‌کانم ده‌جووڵاند. من ده‌مه‌ویست تێبگه‌م و حاڵی ببم که‌چۆن هه‌نگاوه‌کان هه‌ڵده‌گیردرێن و سوڕانی ساڵسا ده‌کرێ. به‌ڵام هه‌تا کاتێک خۆم له‌بیرکردنه‌وه‌ی جووڵان و بزاوتنی هه‌نگاوه‌کانم ڕزگار نه‌کرد ئهوهفێری دانسی ساڵسا نه‌بووم. ساڵسا زانستێکی تاکییه‌تی نییه. ساڵسا پێکهوهلهگهڵ که‌سانی دیکه، له‌گه‌ڵ مۆسیقا و له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وای شوێندهکرێ، ساڵسا له‌خۆیدا ته‌نیا له‌جیهانی ساڵسادا مانا ده‌دا و ده‌کرێ.
شته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری تێکه‌ڵن، به‌ڵام ههرکامهوکارکردێکی خۆی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌و شته‌که‌ی دیکهمانا ده‌دا. ئه‌م تێکهڵبوونهلهنێویهکتردایهکه”جیهان”ی فه‌لسه‌فی هایدگه‌ر پێکدێنێ. له‌و جیهانه‌دا جه‌سته‌یان شتی تاکییه‌تی بوونی نییه. ئه‌وان وه‌ک ئه‌تۆم بوونیان نییه. هاوڕێ له‌گه‌ڵ بیری دێلووز ده‌توانین بێژین کرده‌وه‌کان، له‌ش و جه‌سته‌کان و شته‌کان پێکهوهدهبنههۆی سازبوونی مولوکول و زه‌حمه‌تییه‌کان.
ڕاستی لهتهنیشتمانهوهنییه
هایدگه‌ر سه‌ری لهوهسوڕ ده‌مێنێ که‌بۆچی فه‌یله‌سوفێک ده‌بێ خۆی بهئهرکدار بزانێ که‌ڕاستی له‌شێوازی هه‌بووندا بهئێمهبناسێنێ. ئه‌م ڕوانگه‌ی هایدگهرە ده‌کرێ ئاواش بخوێندرێتهوهکهدیسان ناکرێ ڕاستی لهوشیاری گرێ بدرێ و بوترێ وشیاری ڕاستی ده‌بینێته‌وه. کهلهجیهان بژی و پێکهوهبژی پێش له‌هه‌موو شتێک به‌و مانایهکهخۆت لهناوشیاریدا دێڵیته‌وه.
کهپێکهوهکار بکه‌ی، پێکهوهلهسیاسهتی گۆڕانی کۆمه‌ڵگادا به‌شدار بی، پێکهوهبهرههڵستکاری بکه‌ی یان ئهوههامووشۆ و تێکه‌ڵیت پێکهوهههبێ، هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان زیاتر بهدوورهپهرێزی ههیهههتا نزیکایه‌تی. سیاسه‌ت، به‌رهه‌ڵستکاری و هاوبه‌شییه‌تی کاتێک که‌وتنه‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاسایی ئهوهلهههمانکاتدا وردهوردهدهبنههۆی ناوشیاری و دووره‌په‌ڕیزی ئێمهلهوان.
له‌کاتێکدا پێوه‌ندییه‌کان به‌باشی نهچنهپێش، شته‌کان بشکێن و خه‌راپ بن و هاوبه‌شییه‌تی ئێمهببێتههۆی به‌رهه‌ڵستکاری ئهوهناوشیاری له‌سه‌ر ئه‌و شتانهجێگەکهی له‌گه‌ڵ وشیاری ده‌گوڕێته‌وه.
سیاسه‌ت ته‌نیا بهمانایوشیاری سیاسی نییه. به‌رهه‌ڵستکاری ته‌نیا به‌مانای ڕاگوێزرانی زانیارییه‌کان له‌سه‌ر زوڵم و نه‌هامه‌تییه‌کانی جیهان نییه. به‌ڵێ ڕاستهکهئێمهبڕهجارێک تووشی ههڵهدهبین و پێویستمان به‌ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان هه‌یه. له‌و کاته‌دا ئێمه‌بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌تا هه‌ڵه‌کان ڕاست ده‌که‌ینه‌وه، وشیاری وه‌ده‌ست دێنین و به‌ڵام دواتر کهههڵهکانمان خستهپشتهوهی خۆمان جارێکی دیکهئهوهتووشی ناوشیاری ده‌بین.
بزووتنه‌وه‌گه‌لی و جەماوەرییەکان و گرووپە بەرهەڵستکارییەکان هێندێک جار لە گرینگی دان بە زانیاری و لەو سۆنگەشەوە وشیاری زێدەڕۆیی دەکەن. ئەوان هەوڵ دەدەن خەڵکی بخەنە بەر ڕەهێڵەی زانیاری لە سەر هەموو کێشەکانی جیهان و ئەو کێشانەی کە ئێستا چارەسەرکردنیان لە شیان و توانای ئێمەدا نییە. لێرەدایە ئەوان بیر‌و فەلسەفەی هەر گرینگی هایدگەر لە بیر دەکەن. سیاسەتێکی سەرکەوتوو ئەوە نییە کە ئێمە تەنیا وشیاری کاتی بە خەڵکی بدەین. وشیاری باشە بەڵام نابێ کاتی بێت. کاتێک ئێمە کۆسپمان دەکەوێتە ڕێ، کاتێک کێشەی سیاسیمان بۆ دێتە پێشێ و پێویستە بە ئامرازی سیاسی چارەسەری بکەین، ئەوە ڕاست لەو کاتانەدایە کە پێویستی بە وشیاری خۆی بەرجەستە دەکا. لێرەدا وشیاری لە ڕێگای ئاکتۆرە سیاسییەکانەوە ناگوێزرێتەوە بەڵکوو وشیاری لە ناخی خودی کێشەکانەوە یان بەرهەڵستکارییەکانەوە سەرچاوە دەگرێ.
کار و چالاکی وەک بنەما بۆ بەرهەڵستکاری
ئامرازی لێکدانەوەی هایدگەر بە زۆری بۆ دابڕان لە هەبوون لە فەلسەفەو زانست‌دا کەڵكی لێوەرگیراوە. بەڵام من لەو باوەڕەدام کە بە هۆی هەمان ئامرازی لێکدانەوەی هایدگەر دەتوانین خۆمان لە گرینگیدانی زێدەڕۆیانە بە زانیاری و تێکۆشانی سیاسی و بەرهەڵستکاری داببڕین. هەمان ئامرازی لێکدانەوەی هایدگەر پێویستە بۆ ئەوە پێداچوونەوەیەکیشمان هەبێ لە سەر وشیاری بۆ چێ‌کردنی بیروڕای گشتی.
ئامرازێکی یەکجار گرینگ و پڕبایەخ بۆ کاری سیاسی و بەرهەڵستکاری کار و چالاکییە. چالاکی لە خۆیدا دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوەی خودی زانیاری. چالاکی لە پلەی یەکەمدا بە مانای لە هەوێڵ خستنی زانیاری نییە بەڵکوو ونکردنی زانیارییە. چالاکی زەین و بیر و وشیاری ئێمە لە هەبوون و زانیاری دەپارێزێ.
لە پرۆسێسی گۆڕانی کاری سیاسی‌دا تووشی کۆسپ و کێشە دەبین، هێندێک جار هەڵە و کەموکۆڕییەکانی ڕابردوو لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکاندا یارمەتیمان دەدا. زانیاری دەبێتە وشیاری. بەڵام کاتێک کێشەکان چارەسەر بوون ئەوە وشیاری وردە وردە دادەتەپێ. واتە جارێکی دیکە ناوشیاری لە سیاسەتدا دەستپێدەکاتەوە.
هایدگه‌ر: بەجیهانیبوون و بەناوچەییبوون
لێکدانەوەی هایدگەر لە سەر مەودا و نزیکی، هەرە کەرەستەی باشە بۆ لێکدانەوەو لێکۆڵینەوە لە سەر ڕۆڵ و گرینگی ئینتەرنێت و موبایل بۆ بەرهەڵستکاری و چالاکییەکان. لێرەدا با کەمێک بە چاویلکەی هایدگەرەوە بڕوانین بۆ ئەوە زیاتر گرنگی جیهانی دیژیتاڵمان لە چالاکی سیاسی‌دا بۆ دەربکەوێ.
کەمپیوتەر، تۆڕی ئینتەرنێت، بڵیندگۆ و پرۆگرامگەلی کەمپیوتری ئێستاش هەروەک چاویلکەکەی هایدگەر وان. کاتێک بە هۆی سکایپەوە (جۆرێک پێوەندی دیمەن و دەنگ لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە، وەرگێڕ) لە گەڵ هاوڕێم میکایل چالاکی مافی مرۆڤ کە لە وڵاتی گواتمالا لە شاری گواتمالا سیتی لە دەفتەرەکەی دانیشتووەو منیش لە دەفتەرەکەی خۆم لە هامارکولە (سوید) پێوندی دەگرم، هەمان تیۆری هایدەگەر وەڕاست دەگەڕێ. من لە دەفتەری هامارکولە دانیشتووم. لە نێوان من و میکایلدا ٧ کاتژمێر مەودا هەیە. بەو حاڵەشەوە میکایل لە شاشەی کەمپیوترەکەوە کە وێنەی میکایل نیشان دەدا، زیاتر لە منەوە نزیکترە. هەروەها دەنگی نزیکترە لەو بڵیندگۆیەی بە کەمپیوترەکەوە پەیوەست کراوەو دەنگەکە لەوێوە دێ.
ساڵی ٢٠٠٥ من لە گرووپێکی بەرهەڵستکاری کە تەیمانی فابریکای چەکی ناو‌کی لە ئاڵدرماستۆنی ئێنگلتەرە قرتاند بەشداریم کرد. ئێمە ١١ کەس بووین سەر بە ٥ نەتەوەیی جیاواز. لە پشتەی تەیمانەکە ئێمە بە شێوەی سیمبۆلیک نەمامی دارمێو و هەنجیرمان چاند. ئێمە گیراین بەڵام دوای ٣٦ کاتژمێر ئازاد کراین. لە چاوەڕوانی مەحکەمەدا ئێمە گەڕاینەوە وڵاتەکانی خۆمان: ترینا بۆ ئوسترالیا. توماس، مارتین و من بۆ گوتەنبۆرگ و ستۆکۆڵم لە سوید. ئەندامانی دیکەی گرووپ بۆ هولاند، ئیرلەند و شاری جیاوازی دیکەی ئینگەلتەرە گەڕانەوە. ئێمە لە ڕێگای ئیمایل و سکایپەوە پێوەندیمان دامەزراند و لە پرۆتۆکۆلی مەحکەمە و چۆنییەتی بەرگری لە خۆمان قسەوباسمان کرد. زۆر جار ڕێدەکەوت کە من و توماس لە مایورنا و لە هامارکولە لە پشت شاشەی کەمپیوترەکانمان دادەنیشتین و لە هەمان ڕێگای سکایپەوە دەماندی کە تریناش لە ئوسترالیا لە پشتەی کەمپیوترەکەی دانیشتووە. جیاوازییەکە ئەوە بوو کە ئەو لە کاتی نانخواردنی بەیانیدا و ئێمە لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ خەوتندا بووین. ئێمە هەر سێکمان پێکەوە قسەمان دەکرد و لە دەنگووباسی ئەندامانی دیکەی گرووپ و خۆئامادەکاری بۆ مەحکەمە ئاگادار دەبووین. هاوبەشییەتی، پشتگیری و هاوخەمییەتی بۆ یەکتری لە ڕێگایەکی یەکجار دوورەوە کە بە هۆی شاشەی کەمپیوترەوە نزیک ببۆوە، بۆ ئێمە مسۆگەر ببوو.
بە پێی تیۆری هایدگەر شیانێکی زیاتر بۆ سیاسەتی ناوچەیی پێشهاتووە، لەوەی کە هەتا ئێستا ئێمە زانیومانهو پێی ئاشنا بووین. بهناوچهییبوونی سیاسه‌ت و به‌رهه‌ڵستکاری هێندێک جار ته‌نیا تایبه‌ت بووهبهناوچهیان هه‌رێمێکی دیاریکراو. به‌ڵام ئه‌مه‌ته‌نیا حاڵه‌تێکی تایبه‌ت بهناوچهییبوونه. به‌رهه‌ڵستکاری له‌میانه‌ی ڕاهێنان، ئه‌زموونه‌کان و گێڕانه‌وه‌کانه‌وه، له‌خۆیدا فره‌لایه‌نی ده‌بێ. هه‌ر له‌و سۆنگهشهوهبهناوچهییبوونیش فره‌لایه‌نی ده‌بێ. به‌رهه‌ڵستکاری له‌خۆیدا له‌ڕێگای بهناوچهییبوونهوهتهشهنهدهکا و په‌ره‌ده‌ستێنێ.
کاتێک به‌رهه‌ڵستکاری به‌جیهاندا بڵاو دهبێتهوهیان شێوازی به‌جیهانیبوون بهخۆیهوهدهگرێ، ئهمهلهخۆیدا به‌و مانایهنییهکهبهناوچهییبوون کز و لاواز ده‌بێ. بهپێچهوانهتهشهنهکردن دهبێتهبهناوچهییبوون و به‌ناوچه‌ییبوون لهبهجیهانیبوونهوهزیاتر به‌هێز ده‌بێ. ههربۆیهئێمهناتوانین به‌جیهانیبوون و به‌ناوچه‌ییبوون وه‌ک دژبه‌ری یه‌کتری دابنێین.
هه‌ر له‌و سۆنگهشهوهناوچهو جیهانیش له‌خۆیاندا دژبه‌ری یه‌کتری نین. ئهوهتێکڕای ناوچه‌کان پێکهوهیهکهجیهان پێکدێنن. جیهان سندووقێک نییهکهشتهکانی تێدا جێگربووه، جیهان سندووقێکهکهشتهکان له‌گه‌ڵ یه‌کتری پێوه‌ندییان هه‌یه‌و جیهان پێکدێنن.
هایدگه‌ر دوو لایه‌نی دژبه‌ر ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌و له‌ڕوانگه‌ی تیۆری سیاسی خۆیهوهوشیاری و بوون له‌گه‌ڵ یه‌کتری گرێ ده‌دا. هه‌روه‌ها هایدگه‌ر ڕوانگه‌ی باوی خه‌تی له‌سه‌ر هۆکار و کارتێکه‌ری ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌و وشیاری له‌پێشه‌وه‌ی کردهوهدادهنێ. ئهمهبههیچ جۆرێک به‌و مانایهنییهکههایدگهر وشیاری و بوون لهپهرواێز ده‌خا. بوون و دوورایهتی، وشیاری و ناوشیاری به‌شگه‌لی گرینگی به‌رهه‌ڵستکاری و تێکۆشان یان ئهکتیڤیسمن. به‌ڵام ئه‌و بیرهخهتییهسیاسییهکهزانیاری و وشیاری پێش لهکردهوهدادهنێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بیر و ڕوانگه‌یه‌ک کهڕوونی دهکاتهوهبهرههڵستکاری سیاسی و گۆڕانی سیاسی چۆن وه‌دیدێن، جێگۆڕکێیان پێ‌بکرێ.
سه‌چاوه‌کان:
Martin Heidegger, Being and Time, trans. J. Macquarrie, Robinson E., Harper & Row, ١٩٦٢, p ٩٨.
Martin Heidegger, Being and Time, Blackwell Publishing, ١٩٦٢, p ٢٠٠.
Martin Heidegger, Being and Time, Blackwell Publishing, ١٩٦٢, p ١٠٣.
Martin Heidegger, Being and Time, Blackwell Publishing, ١٩٦٢, p ٢٠٠.
G. Harman, Technology, objects and things in Heidegger, Cambridge Journal of Economics, ٢٠٠٩, p ٤.
[1] existing is resisting
[2] its aptitude for feeling is revealed most characteristically in the sense of touch
[3] that selfhood implies its own proper otherness for which the flesh is the support
[4] Maine de Biran is therefore the first philosopher to have introduced ones own body into the region of nonrepresentative certainty
[5] the self-designation of the agent of action appeared to be inseparable from the ascription by another, who designates me in the accusative as the author of my actions.
[6] Because the Same signifies totalization and separation, the exteriority of the Other can no longer be expressed in the language of relation.
[7] the hammer is ready-to-hand as equipment.
[8] When we notice what is un-ready-to-hand, that which is ready-to-hand enters the mode of obtrusiveness
[9] present-at-hand. Only now are we given any access to properties
Civil disobedience trainings
Contact Siawash Goudarzi for publishing this texts or for organizing trainings or seminars on civil disobedience and nonviolence
siawash.goudarzi(at)gmail.com
Per Herngren in Kurdish
Civil Disobedience Manual
Postprotest
Recursive resistance
Nonlinear resistance
About Per Herngren
Carnival as society
Per Herngren on Newroz Tv 2010